ئەو خوێندکارانەی ژەهراویکردنیان شەرمەزارکرد لە زانکۆ دەرکران

١٦ خوێندکار کە لە زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی تەبرێز دەخوێنن، بەهۆی ناڕەزاییەکانیان لە زیادبوونی ژەهراویکردنی خوێندکارانی قوتابخانە ئامادەییەکان، لە زانکۆ دەرکران.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەنجومەنی یەکێتی قوتابیان ڕایگەیاند به لایەنی کەم ١٦ خویندکار کە له زانکۆی زانستی پزیشکی تەبرێز دەخوێنن، بەهۆی ئەوەی ئیدانەی ڕووداوە ژەهراوییەکانی قوتابخانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانیان کردووە لە خوێندن دوورخرانەوە.

 

ئەنجومەنی یەکێتی قوتابیان ئاماژەی بەوەدا کە هەندێکیان بۆ ماوەی نیو ساڵی خوێندن و هەندێکیان بۆ ماوەی دوو ساڵ و نیو لە قوتابخانە دەرکراون و ڕایانگەیاند کە بەردەوام دەبن لە خەباتیان.

 

خوێندکاران لە یەکەم ڕۆژی ڕاپەڕینەکانی گەل لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە دوای کوشتنی ژینا ئەمینی بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" دەستیپێکردووە پشتیوانی لە ڕاپەڕینەکە دەکەن و لەلایەن حکومەتەوە ئەشکەنجە دران، کوژران، دەستگیرکران و دەستدرێژییان کرایە سەر.

 

لە دوایین هێرشدا، لە شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەو خوێندکارانەی کە لە قوتابخانەی کچانی میراک دەخوێنن ژەهراوی بوون، دوای ڕووداوەکە، زانیارییەکان بڵاوکرایەوە کە ٤٧ خوێندکار لە نەخۆشخانەکان چارەسەر دەکرێن، لەناویاندا زیاتر لە ٢٠ خوێندکار ڕەوشیان لە مەترسیدایە.