دوو بەلەمی کۆچبەران ژێرئاوکەوتن و چوار کۆچبەر گیانیان لەدەستدا

دوو بەلەمی کۆچبەران لە نزیک کەناراوەکانی ڕۆژهەڵاتی تونس ژێرئاوکەوتن و چوار کۆچبەر گیانیان لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

فەوزی محەمەد، وتەبێژی دادگەی شاری سفاقس لە ڕۆژهەڵاتی تونس ڕایگەیاند، دوو بەلەمی کۆچبەران کە یەکێکیان ٣٧ کۆچبەری تێدا بووە، ئەوی دیکەشیان 43 کۆچبەر،ویستوویانە لە تونسەوە بچنە ئیتاڵیا بەڵام ژێرئاو کەوتوون و لە ئەنجامدا چوار کۆچبەر گانیان لەدەستداو ٢٣ی دیکەش بیسەروشوێنن، هەروەها ٥٣ کۆچبەر ڕزگار کراون.

 

 

لەسەرەتای مانگی ئادارەوە ٧ ڕووداوی ژێرئاوکەوتنی بەلەمی کۆچبەران لەنزیک کەناراوەکانی تونس ڕوویانداوە، بەهۆیەوە نزیکەی ١٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە یان بێسەروشوێن بوون

 

 

لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە ١٤هەزار کۆچبەر لە تونسەوە چوونەتە ئیتاڵیا و لەوێ لەلایەن پۆلیسی سنووریی ئیتاڵییەوە دەستبەسەر کراون کە زۆربەیان خەڵکی وڵاتانی ئەفریقا بوون.