خەوی تەندروست تووشبوون بە خەخۆشییەکانی دڵ کەم دەکاتەوە

توێژینەوەیەک لەلایەن پەیمانگای نیشتمانی تەندروستی و توێژینەوەی پزیشکی فەڕەنسا ئەنجامدراوە، ئاشکرایکردووە خەوێکی تەندروست ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان و جەڵتەی مێشک کەم دەکاتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە توێژینەوەیەکی پەیمانگای نیشتمانی تەندروستی و توێژینەوەی پزیشکی فەڕەنسا کە پشکنینی جەستەیی و پشکنینی جۆراوجۆری بایۆلۆجی ئەنجامدراوە، زیاتر لە ٧ هەزار کەس، تەمەنیان لە نێوان ٥٥ بۆ ٧٠ ساڵ بووە توێژینەوەیان لەسەر کراوە.

 

ئەنجامی توێژینەوەکە پشتڕاستی کردەوە کە خەوی تەندروست پەیوەندی بە کەمبوونەوەی ڕێژەی نەخۆشیەکانی دڵ و مێشکەوە هەیە و پسپۆڕان ئامۆژگاریی خەڵک دەکەن لەسەر گرنگی پابەندبوون بە خشتەی خەو، واتە هەوڵدان بۆ خەوتن و بەخەبەرهاتنەوە هەموو ڕۆژێک لە هەمان کاتدا.

 

هەروەها بەپێی ئامارەکانی کۆمەڵەی دڵی ئەمریکی، ئەو کەسانەی کە بڕی پێویست ناخەون، ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاترە، هەروەها ئەگەری تووشبوونیان بە بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و قەڵەوی زیاد دەبێت.