"ژنان بە سیاسەتەکانی حکومەت دەڵێن ڕاوەستە"

سەمرا کراتلی، ئەندامی پارتی چەپی سەوز، ڕایگەیاند، لە بەیاننامەی ژنانی ئەنجومەنی ژنانی پارتی چەپی سەوزدا، تیشکیان خستووەتە سەر ئیرادەی پاراستنی دەستکەوتەکان و وتی: ژنان لە ١٤ی ئایاردا بە سیاسەتەکانی حکومەت دەڵێن ڕاوەستە.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

ئەنقەرە- ئەنجومەنی ژنانی پارتی چەپی سەوز لە بەیاننامەکەیدا دەربارەی هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار و بە بەشداری سەدان ژن دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی بە دروشمی "دیسان ژن، دیسان ژیان" و "ئێمە لێرەین، لەگەڵ ژنان دەگۆڕین"ی ڕاگەیاند.

 

لەو بەیاننامەیەدا کە بە دروشمی "ژن، ژیان و ئازادی" خوێندرایەوە، تەوەرەکانی ناسنامەی ژن، زمان، مافەکانی ئێستا، دەستکەوتەکانی ژنان، ڕێککەوتنی ئەستەنبوڵ، ڕێگای سێهەم، خەباتی ئیکۆلۆژی و بنیادنانی ژیانێکی نوێ خرایەڕوو، ئەو ژنانە ڕایانگەیاند کە تێکۆشانی ژنان مۆری خۆی لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەدات و بانگوازییان لە ژنان کرد بە یەکێتی بانگەشەی هەڵبژاردن بکەن.

 

"ئیرادە و باوەڕی ژن لە تەشەنە سەندندایە"

سەمرا کیراتلی، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی ناوەندی پارتی چەپی سەوز، دەربارەی هەڵبژاردنەکان وتی: لە دەستپێکی بانگەشەی هەڵبژاردندا ژنان هۆڵەکەیان پڕ کردبوو لە جۆش و خرۆشی ئیرادە و باوەڕی، ڕایانگەیاند، هێزی ئێستای ژنان فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە لەناو دەبات، لە هۆڵەکەدا جۆشی ژنانی کورد، فێمینیستەکان، سۆسیالیستەکان، ژنە گەنجەکان و دایکانی ئاشتی لە هەموو ناوچەکانی تورکیاوە گۆڕدرا بۆ ئاهەنگێکی جەماوەری، ئەو ژنانەی بەشدارییان لە ڕاگەیاندنەکەدا کردووە، بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و "ئێمە دەگۆڕین" ئیرادەی خۆیان دەربڕی. ئەمڕۆ ژنان لە گۆڕەپانەکاندا ئەو پەیامە دەنێرن، کە شەڕکردن دژی ئەو حکومەتە ناوەستێنن، کە ئامانجی لێسەندنەوەی مافە بەدەستهێنراوەکانی ژنانە، هەروەها بەردەوام دەبن لە زیادکردنی دەستکەوتەکانیان، لە بەیاننامەکەدا خرایەڕوو، گۆڕینی ئەم سیستمە کە لەلایەن پیاوانەوە بەڕێوەدەبرێت، بنیادنانی ژیانێکی نوێ بە ڕوانگەی ژنان، کۆمارێکی ئازاد و دیموکراسی تەنها بە ئازادی ژنان دروست دەکرێت.

 

"ژنان دەڵێن لە ١٤ی ئایاردا سیاسەتەکانی حکومەت ڕادەگرن"

سەمرا کیراتلی باسی لە ناوەڕۆکی ڕاگەیەندراوەکە کرد و وتی: جەختکرایەوە کە ئەو هێزەی ڕێگری لە سیاسەتی شەڕ و ئاسمیلەکردنی کولتووری و لەناوبردنی سروشت دەکات، تەنها هێزی خەباتی ژنانە، لەم ڕووەوە دەتوانم بڵێم خەباتی ژنان بێ وەستان بەردەوام دەبێت، هەوڵدان بۆ پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ئەستەنبوڵ، جێبەجێنەکردنی کاریگەرانەی یاسای ٦٢٨٤، زیادبوونی ڕۆژانەی توندوتیژی دژی ژنان، سیاسەتەکانی بێ سزای هاندانی پیاوان بۆ ئەنجامدانی تاوان، سیاسەتەکانی حکومەتی ئێستایە، ژنان لە هەڵبژاردنی ١٤ی ئایاردا بە سیاسەتەکانی حکومەت دەڵێن "ڕاوەستە"، بۆیە گەورەترین بەرپرسیارێتی لە ئەستۆی ژناندایە و دەبێت بە هەموو هێزێکەوە لە گۆڕەپانەکەدا بن.