ڕزگاربووانی ئەنفال دوو ڕۆژە لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمن
ماوەی دوو ڕۆژە بەشێک لە ڕزگاربووانی ئەنفال لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران لە هەولێر گردبوونەتەوە و داوای ماف و شایستەکانیان دەکەن.
ناوەندی هەواڵ
ڕزگاربووانی ئەنفال و کەسوکاری ئەنفالکراوان بەمەبەستی وەڵامدانەوەیان بۆ ماف و شایستەکانیان ماوەی دوو ڕۆژە لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران لە شاری هەولێر گردبوونەتەوە و ئاماژە بەوە دەکەنê کە شەهیدیان داوە و چاوەڕوان دەکەن قەرەبوو بکرێنەوە.
بەشداربووانی گردبوونەوەکە ماوەی دوو ساڵە ٢٥٠ هەزار دیناری شایستەی داراییان لێبڕاوە و وەک خۆیان ئاماژەی پێدەکەن حکومەتی هەرێم هیچ کات لە خەمی کەسوکاری ئەنفالکراواندا نییە و وەڵامی داواکارییەکانیان ناداتەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە ساڵانە و بە تایبەت لە مانگی نیساندا چەندین بەڵێن بە ڕزگاربووانی ئەنفال و کەسوکاری شەهیدان دەدرێت، بەڵام هیچیان جێبەجی ناکرێن.