جۆرجیا میلۆنی بەڵێنیدا کۆچى نایاسایی بۆ ئیتاڵیا ڕابگرێت

جۆرجیا میلۆنی، سەرۆک وەزیرانى ئیتاڵیا هاوخەمیی بۆ خنکانى نزیکەى ٦٠ کۆچبەر لە کەناراوەکانى وڵاتەکەى دەربڕى و بەڵێنیدا کۆچى نایاسایی کۆچبەران بۆ ئیتاڵیا ڕابگرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ ٢٦ی شوبات، بەلەمێکى کۆچبەران کە لە ئیزمیرى تورکیاوە بەڕێکەوتبوو، لە سنورە ئاوییەکانى نزیک شارى کرۆتۆنى ئیتاڵیا بوو بە دوو بەشەوە و ژێرئاو کەوت، لە ئەنجامدا لانیکەم ٦٠ کەس خنکان و ٨١ ى دیکە ڕزگارکران، ژمارەیەکى دیکەش بێسەروشوێنن، ئەوانەش کە لەناو بەلەمەکەدا بوون خەڵکى وڵاتانى ئێران و ئەفغانستان و پاکستان بوون.

 

دوای ئەو ڕووداوە جۆرجیا میلۆنی، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا لە ڕاگەیەنراوێکدا جگە لە دەربڕینى هاوخەمى بۆ گیانلەدەستدانى نزیکەى ٦٠ کۆچبەر لە کەناراوەکانى وڵاتەکەى بڵاویکردەوە، خنکانى ئەو ژمارە زۆربەى کۆچبەران لە ئەستۆى قاچاخچییەکاندایە.

 

داواشی لەو وڵاتانە کرد کە کۆچبەرانیان لێوەدەچێت بەرەو ئیتاڵیا و ئەوروپا، هەماهەنگى تەواویان لەگەڵ بکەن بۆ ئەوەى کۆتایی بە کۆچى نایاسایی کۆچبەران بهێنن.