باکووری کوردستان و تورکیا؛ ٤٤ هەزار و ٢١٨ کەس گیانیان لەدەستداوە
ژمارەی ئەو کەسانەی لە بوومەلەرزەکەی ٦ی شوباتدا گیانیان لەدەستداوە، گەیشتە ٤٤ هەزار و ٢١٨ کەس کە ناوەندی بوومەلەرزەکە شاری مەڕەش بوو.
ناوەندی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی کارەسات و فریاکەوتنی تورکیا (ئافاد) ئاشکرای کرد، دوای ئەوەی دوو بوومەلەرزە بە گوڕی ٧.٧ پلەی ڕیختەر شاری مەڕەش و شارۆچکەی بازاجیخ و بە گوڕی ٧.٦ پلەی ڕێختەر سەنتەری ئەلبستانی گرتەوە، لە ڕۆژی ١٩میندا لە باکووری کوردستان و تورکیا، ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە، گەیشتە ٤٤ هەزار و ٢١٨ کەس.