شاها خەلیل: ئامینە کارا تا کۆتایی هێڵی تێکۆشانی ئازادی ژنانی پاراست

شاها خەلیل، وتەبێژی کۆنگرەی ستاری کانتۆنی قامیشلۆ ئیدانەی کۆمەڵکوژییەکەی فەرەنسای کرد و باسی لە ئامینە کارا کرد کە لە کۆمەڵکوژیەکەدا شەهید بوو، وتی: "ئێمە هەتا کۆتایی خاوەنداری لە میراتی دەکەین".

ڕۆژ هۆزان

 

قامیشلۆ- لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢، هێرشێکی پلان بۆ داڕێژراو لە دژی ناوەندی کولتووری کوردی ئەحمەد کایا لە پاریس ئەنجامدرا، لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا، پێشەنگی بزووتنەوەی ژنانی کورد ئەڤین گویی (ئامینە کارا)، هونەرمەند میر پەروەر و وڵاتپاریز عەبدوڕەحمان کزل شەهید بوون، لە ساڵی ٢٠١٣دا هەمان هێرشکرایە سەر ژنانی کورد و پێشەنگی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی ژنان ساکینە جانسز و فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز شەهیدکران.

 

لە دژی هێرشەکان پێویستی بە یەکگرتن هەیە

شەها خەلیل، وتەبێژی کۆنگرەی ستاری کانتۆنی قامیشلۆی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا دووەمین کۆمەڵکوژیی لە فەرەنسا لە دژی ژنی کورد ئامینە کارا و دوو هەڤاڵی شەرمەزار کرد و وتی: ئێمە لە پرۆسەیەکی وەهادا دەژین کە هەموو ڕۆژێک هێرش دەکرێتە سەر ژنانی پێشەنگ، نوێترین کۆمەڵکوژی لە پاریس دژی ژنێکی کورد و پێشەنگی بزووتنەوەی ژنانی کورد ئامینە کارا و دوو هەڤاڵی ئەنجامدرا، تا ئێستا یەکەمین کۆمەڵکوژیمان لە پاریس لەبیرنەکردووە و ئەگەر فەرەنسا دەوڵەتێکی دیموکراتی بووایە بکوژی یەکەم کۆمەڵکوژی ئاشکرا دەکرد، کۆمەڵکوژییەکەی پاریس لە دژی بیرۆکە و کەسایەتییە ئازادەکانی ژنان ئەنجامدرا، گەلەکەمان ئەو کار و پەلامارانە قبوڵ ناکەن و هێشتاش لە گەرمەی چالاکییەکانی ئیدانەکردندان، ئێمە دەزانین کە ئەم هێرشانە هێشتا بەردەوام دەبن، بەڵام گرنگە ئێمە وەک گەلی کورد هاودەنگیمان لە بەرامبەر ئەو هێرشانە بەهێزتر بکەین و فەلسەفە و پڕۆژەی ئێمە کە باوەڕمان پێیە بنەمای سەرکەوتنمانە.

 

ئامینە کارا ٣٣ ساڵ تیکۆشانی لەدوای خۆی بەجێهێشت

شاها خەلیل تیشکی خستەسەر کەسایەتی ژنی پێشەنگ ئامینە کارا، کە خەباتی خۆی بە ڕێکخستنی ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوام کرد و وتی: پێشەنگی ئێمە ئامینە کارا ماوەی ٣٣ ساڵە جێگەی خۆی لەم تێکۆشانەدا گرت، سەدان ژن لە هەرێمەکە بە بێ دوودڵی لە هەموو پێکهاتەکان خۆیان ڕێکخست، دژی هێرشەکانی داعش بۆ سەر هەرێم وەستایەوە و مۆری خۆی لەسەر مێژووی ئازادی ژنان داناوە، بۆیە دژایەتی ئەو جۆرە ژنانە هەیە، ئەوان دەزانن کە کاتێک ئیرادەی ژنان قبوڵ دەکرێت، هەڕەشەیە بۆ سەر بەرژەوەندییەکانیان، هەروەها ئامینە کارا ڕۆڵی سەرەکی لە شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان بینی و چەندین ژنی بە کەسایەتی خۆیان بەستەوە کە حەز بە خەباتی ژن بکەن، ئامینە کارا تا کۆتایی هێڵی تێکۆشانی ئازادییەکانی ژنانی پاراست، ئێمە دڵسۆزی شەهیدبوونی ئەوین و دەڵێین هەتا کۆتایی میراتی تێکۆشانی ئەو دەپارێزین و لە ژیانماندا جێبەجێی دەکەین.