ئەوروپا ڕووبەڕووی کەمی سووتەمەنی دەبێتەوە
کیشوەری ئەوروپا ڕووبەڕووی سەرما دەبێتەوە و ترسی دابەزینی ئاستی یەدەگی غازی زەمینی لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا هەیە، بۆیە پێشبینی بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی دەکرێت.
ناوەندی هەواڵ
بڵاوکراوەیەکی "ژیری غازی سروشتی - natural gas intelligence" پێشبینی بەرزبوونەوەی نرخی غازی سروشتی لەم مانگەدا کردووە، بەهۆی ئەو شەپۆلە سەرما توندەی کە ڕووی لە کیشوەری ئەوروپا کردووە، هەروەها ترسی دابەزینی ئاستی یەدەگی غازی زەمینی لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا هەیە.
بەپێی ئەو بڵاوکراوەیە یەدەگی غازی ژێر زەوی لە ئەوروپا کەمێک کەمیکردووە لە نزیکەی ٪٩٤ بۆ ٪٩١ و کۆگاکانی هەڵگرتنی شلەکانیش لە دەریادا کشاونەتەوە، ئەمەش ڕێژەی گواستنەوەی بارەکانی دابەزاندووە.
سەرەڕای ئەو شەپۆلە ساردەی کە پێشبینی دەکرێت خواست لەسەر غازی سروشتی بەرز بکاتەوە، هۆکارگەلێک هەن کە پاڵپشتی زۆری غازی سروشتی دەکەن لە ماوەی زستانی ئێستادا لە کیشوەری ئەوروپا، گرنگترینیان دابینکردنی گازی سروشتی شل و بەهێزە، چونکە نرخی بەرزی وزە لە ئەوروپا کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان ڕادەکێشێت بۆ ئەوەی بازاڕی ئەوروپا لە بازاڕەکانی دیکە بە باشتر بزانن.
کۆمیسیۆنی ئەوروپا داوای لە هەموو وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا کردووە کە لە ماوەی ئەمساڵدا بە ڕێژەی ١٥٪ بەکارهێنانی غاز کەمبکەنەوە، نیگەرانییەکان سەبارەت بە کەمیی غاز لە ئەوروپاش لەسەر وڵاتانی بەکاربەری سەرەکی وەک ئەڵمانیا و فەرەنسا چڕ دەبێتەوە.
وە داتاکانی "هەواڵگری غازی سروشتی" ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەڵمانیا ئامادەکاری دەکات بۆ وەرگرتنی باری هاوردەکراوی غازی سروشتی شل لە هەفتەی داهاتوودا. هەروەها کەشتییەکان وەک یەکەیەکی هەڵگرتنی شلەکان دەهێڵێتەوە بۆ گۆڕینی غازی سروشتی- LNG بۆ هەڵم.
بازرگانی جیهانی غازی سروشتی گەشەی کردووە و لە مانگی تشرینی دووەمدا گەیشتە ٣٤ ملیۆن تۆن، لەکاتێکدا لە هەمان مانگی ساڵی ڕابردوودا ٣١.٤ ملیۆن تۆن بووە، هەروەها هاوردەکردنی ئاسیا بە بڕی یەک ملیۆن و ١٠٠ هەزار تۆن لە مانگێکدا زیادیکردووە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی چین و ژاپۆن هەنگاویان ناوە بۆ دەستەبەرکردنی پێداویستییەکان بۆ زستان.