پرسەی ناگیهان ئاکارسەل لەو ماڵەی لێی لەدایکبووە بەڕێوەدەچێت

لە گوندی گۆلیازی سەر بە شارۆچکەی جیهانبەیلی سەر بە شاری قۆنیا کە ناگیهان ئاکارسەلی لێ لەدایکبووە، بە مەراسیمێکی بەشکۆ لەلایەن بنەماڵە و هاوڕێ و کەسوکاری نەگیهانەوە بەخاک دەسپێردرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

بنەماڵە و هاوڕێیانی ناگیهان ئاکارسەل، ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی و سەرنووسەری گۆڤاری ژنۆلۆژی، کە لە ٤ی تشرینی یەکەمدا لە شاری سلێمانی تیرۆرکرا، لەو ماڵەی کە تێیدا لەدایکبووە، مەراسیمێکیان بۆ سازکرد.

 

مەراسیمی شەهیدکردنی ناگیهان ئاکارسەل لەلایەن ژنانی باشووری کوردستانەوە بە دروشمی "ژن ژیان ئازادی" لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، دواتر بەڕێکرا بۆ شاری هەولێر و بەرەو زێدی خۆی ماڵئاوایی لێکرا.

 

بڕیارە تەرمی ناگیهان بگوازرێتەوە بۆ پزیشکی دادوەری ئەنقەرە و لەوێشەوە بەرەو زێدی خۆی لە گوندی گۆلیازی سەر بە شارۆچکەی جیهانبەیلی سەر بە شاری قۆنیا کە لێی لەدایکبووە، بە مەراسیمێکی بەشکۆ لەلایەن بنەماڵە و هاوڕێ و کەسوکاری نەگیهانەوە بەخاک بسپێردرێت.

 

خێزان و هاوڕێکانی ناگیهان ئاکارسەل لەو ماڵەی کە تیایدا لەدایک بووە "گۆشەی ناگیهان"یان ئامادە کرد. لەو گۆشەیەدا وێنەی ناگیهان، مۆم و گوڵ دانرا و پرسەکەی بەڕێوەدەچێت.