بنەماڵەی شەنیاشار بەردەوامن لە چالاکی ئێشکگری

بنەماڵەی شەنیاشار ٥٦٤ ڕۆژە لە ئێشکگری دادپەروەریدان و دەیانەوێت لە بەرامبەر ئەو زوڵمەی لێیان کراوە دەسەڵاتداران دەنگیان ببیستن.

ڕەحا

 

ئێشکگری دادپەروەری ئامینە شەنیاشار، کە هاوژینەکەی و دوو کوڕەکەی لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا لەلایەن پاسەوانان و کەسوکاری ئیبراهیم خەلیل یەڵدزی پەرلەمانتاری ئاکەپەوە لە ناوچەی پرسوسی ڕەحا کۆمەڵکوژکران، لە بەردەم دادگای ڕەحا لەگەڵ فەرید شەنیاشاری کوڕی لە ڕۆژی ٥٦٤ەمیندا بەردەوامە.

 

ئامینە شەنیاشار و فەریت شەنیاشاری کوڕی لە بەرە بەیانەوە لە ماڵی خۆیانەوە لە ناوچەی پرسوسی ڕەحا چوونەتە بەردەم دادگای ڕەحا و لە چالاکییەکەیان بەردەوامن.

 

داوا ئاڕاستەی وەزارەتی دادی تورکیا دەکەن

خێزانی شەنیاشار لەسەر هەژماری خۆیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، هەژماری فەرمی وەزارەتی دادی تورکیایان ناوهێنا و ئەمەیان بڵاوکردەوە: "بێگومان ئەو ڕۆژەی خۆری دادپەروەری هەڵدێت پەشیمان دەبنەوە، هەموو ئەوانەی کە لەم زوڵمەدا هاوەڵن بە گوێگرتن لە ڕێنماییەکانی فەرمانڕەوایان جێبەجێ دەکرێن، سزا بدرێن".