سەعدا خدیرزادە سزای ١٢ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنرا

دادگای ئێران سزای ١٢ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی بەسەر زیندانی سیاسی کورد سەعدا خدیرزادەدا سەپاند.

ناوەندی هەواڵ

 

گوشارەکان بۆ سەر ژنان لە ئێران بەردەوامە، دەیان سیاسەتمەداری ژن لە زیندانەکانی ئێراندا هەن کە مەبەستیان گرتن و سەرکوتکردنی داواکارییەکانیانە بۆ ئازادی و مافەکان، بەپێی سەرچاوەیەک ڕۆژی ٦ی ئەیلول سەعدا خدیرزادە، سیاسەتمەداری کورد لە زیندانی ناوەندیی ژنانی ورمێ بە ١٢ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی سزا دراوە، بە تۆمەتی "یارمەتیدان لە کوشتنی ئەندامێکی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی و ئەندامبوونی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژی حکومەتی ئێران".
 

سەعدا خدیرزادە، زیندانی سیاسی تەمەن ٣٢ ساڵ، دایکی دوو منداڵە و لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١دا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرابوو، دواتر لە ١ی ئایارەوە بەبێ پێشکەشکردنی بەڵگەنامەی یاسایی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەشی ژنانی بەندیخانەی ورمێ کراوە، بەهۆی نەزانینی هۆکاری دەستگیرکردنەکەشی سەعدا چەندین جار مانگرتنی لە خواردن ڕاگەیاندووە.