کامپی هەرشەم لە هەولێر ئاگری گرت و زیان هەیە

ئاگر لە کەمپی هەرشەم-١ لە هەولێر کەوتەوە و بەهۆیەوە شەش ماڵ سوتان.

ناوەندی هەواڵ

 

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ئاگرێکی گەورە لە کامپی هەرشەمی ١ کەوتەوە کە تایبەتە بە ئاوارەکانی شەنگال و زیاتر لە ١٥٠ ماڵی تێدایە.

 

بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان بەهۆی ئاگرەکەوە شەش ماڵ بە تەواوی سوتاون و هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە، تا ئێستا هۆکاری سەرەکی ئاگر کەوتنەوەکە نەزانراوە، ئەوە لەکاتێکدایە لە ساڵی ٢٠١٩ و ٢٠٢٠ ئاگر لە هەمان کامپ کەوتەوە و زیانی گیانی و ماددی زۆر تۆمار کرا.

 

جێی بەبیرهێنانەوەیە لە ڕۆژی ٣ی ئەیلولدا کامپی باجد کانداڵ لە سنوری زاخۆی پارێزگای دهۆکی تایبەت بە ئێزدییەکان کەوتەوە و نزیکەی ٢٠ خێمە سوتان، بەڵام هۆکاری ئەم ڕووداوە و هیچ ڕووداوێکی دیکەی سوتانی کامپی ئاوارەکانی شەنگال لە سنوری دهۆک و هەولێر نازانرێت و ئاشکرا ناکرێت.