بە بەخشینەوەی خەڵات یادی ڕۆژی جیھانی مناڵان پیرۆز كرا

یادی ڕۆژی جیهانی منداڵان بە پرسیار و وەڵام و بەخشینەوەی دیاری بەسەر منداڵاندا بەرز ڕاگیرا

سلێمانی

 

ئێوارەی دوێنێ، لە شاری سلێمانی بە ھاوبەشی ڕێخراوی نوێگەر و ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان ئاھەنگێك بۆ یادكردنەوەی ڕۆژی جیھانی منداڵان ڕێکخست و تێیدا چەند چالاكیەك بەڕێوەچوو.

 

سەرەتای چالاكیەكە لەلایەن گروپی ئەستێرەكانی هیواوە چەند سرود و گۆرانیەك پێشكەشكرا، دواتر داوا لە منداڵانی ئامادەبوو كرا ھەریەكەیان بە چالاكیەكی خۆیان بەژداری لە ئاھەنگەكەدا  بكەن.

 

لە درێژەی ئاهەنگەکەدا چالاکییەکی پرسیار و وەڵام بەڕێوەچوو، دواتر بە دابەشكردنی دیاری و خەڵات بە منداڵان كۆتایی بە ئاھەنگەكە ھێنرا.