هیندستان هۆشداری بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمای بۆ بەشێک لە ناوچەکانی دەرکرد

بەشی کەشناسی هیندستان هۆشدارییەکی شەپۆلی گەرمای بۆ ماوەی ٢-٣ ڕۆژی داهاتوو بۆ چەند بەشێکی هیندستان دەرکرد و تا ئێستا هیچ گۆڕانکاریەکی گرنگ لە بەرزترین پلەی گەرمیدا پێشبینی نەکراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

بەم دواییانە وەک ناوچەکانی دیکەی جیهان هیندستانیش چەندین گۆڕانکاری ژینگەیی و کەشوهەوای تێدا ڕوویداوە و بەشی کەشناسی هیندستان هۆشدارییەکی شەپۆلی گەرمای بۆ باکووری رۆژئاوا و ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی هیندستان بۆ ماوەی دوو بۆ سێ ڕۆژی داهاتوو بڵاوکردەوە.

 

لەکاتێکدا پێشبینی باران بارین بۆ ئەسام و مەغالایا و بنگالی ڕۆژئاوای هیمالا و سککیم کراوە لەماوەی ٥ ڕۆژی داهاتوودا، لە ئەرۆناچاڵ پرادیش لە ماوەی دوو بۆ سێ ڕۆژی داهاتوودا هۆشدارییەکی گەرمی بۆ چەند ناوچەیەکی هیندستان دەرکراوە.

 

بە نزیکەیی ٢ پلەی سیلیزی بەسەر پلەی گەرمی ئێستای هیندستاندا تۆمارکراوە، کە زۆربەی بەشەکانی هیندستانی ڕۆژهەڵات لە ماوەی ٣ ڕۆژی داهاتوودا دەگرێتەوە و بۆ ماوەیەک بەو شێوەیە دەمێنێتەوە.

 

تێکچوونی کەشوهەوای جیهانی کاریگەری کردووەتە سەر بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای جیهانی و زیانی بە کەرتی کشتوکاڵ، ئاژەڵداری و ژیانی هاوڵاتیان داوە.