پەڕەیەکی ڕەشی مێژووی تورکیا؛ کۆمەڵکوژی چۆرومێ

پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە یادی ٤٢یەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی چۆرومێی بەرز ڕاگرت و بانگی تێکۆشانی کرد.

ئەنقەرە

 

هاوسەرۆکی کۆمسیۆنی گەل و باوەڕەکانی هەدەپە، تولای حاتیمئۆغۆلار، لە ٤٢ەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی چۆرومێدا لێدوانێکی نووسراوی بڵاوکردەوە و تێیدا باس لە کۆمەڵکوژییەکە دەکات کە لە چۆرۆمێ عەلەوییەکان کۆمەڵکوژ کران، بە سەدان کەس بریندار بوون و ماڵەکانیان خاپوور کرا.

 

لە نووسراوەکەدا هاتووە، "هەندێک لەو کەسانەی کە لە کۆمەڵکوژییەکە ڕزگاریان بوو ناچاربوون شارەکە بەجێبهێڵن، هێزە تاریکەکان لە ناو دەوڵەتدا خۆیان رێکخست هاوشێوەی ١٩٧٨ لە مەرەش ئەنجامدرا، لە ساڵی ١٩٨٠شدا هاوڵاتی عەلەوی لە چۆرومێ کۆمەڵکوژ کران، کۆمەڵکوژیی چۆرومێ لە ٢٩ی ئایار دەستیپێکرد و تا ٣ی تەمموز بەردەوام بوو، بەمەش بووە یەکێک لە لاپەڕە ڕەشەکانی مێژووی تورکیا".