ڕۆژی ٤٤٦: تێکۆشانی ئێمە بۆ دادوەرییەکی سەربەخۆیە

بنەماڵەی شەنیاشار کە بەردەوامن لە تێکۆشان بۆ دادپەروەریی، ئاماژەیان بەوەدا تێکۆشانیان بۆ دادوەرییەکی سەربەخۆ بووە و هەمیشە لە تێکۆشاندا دەبن.

 

 

ڕەحا

 

ئەمینە شەنیاشار، کە هاوژینەکەی و دوو کوڕەکەی لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا لەلایەن پاسەوانان و کەسوکاری ئیبراهیم خەلیل یەڵدزی پەرلەمانتاری ئاکەپەوە لە ناوچەی پەرسوسی ڕەحا کۆمەڵکوژکران، لە بەردەم دادگای ڕەحا لەگەڵ فەرید شەنیاشاری کوڕی چالاکیی ئێشکگری بۆ دادپەوەرییان لە ٩ی ئازاری ٢٠٢١ەوە دەستی پێکردووە و ئەمڕۆ لە ٤٤٦ەمین ڕۆریدا بەردەوامە.

 

بنەماڵەی شەنیاشار بەهۆی کۆتایی هەفتە و پشووی دادگاوە لە ماڵەکەیاندا لە ناوچەی پەرسوس بەردەوامن، لەسەر هەژماری میدیایی خۆیان بە ناونیشانی "ئێمە ئەمەمان بینی" دەنووسن: "دادگایەک کە سەربەخۆ نەبێت هەر بڕیارێک بدات دادپەروەرانە نییە، تێکۆشانی ئێمە بۆ دادوەرییەکی سەربەخۆیە، ئێمە بۆ هەتاهەتایە لەم پێناوەدا دەجەنگین."