سەرۆکی لیژنەی لاوەکی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی ئەوروپا داوای هەڵویست دەکات دژی داگیرکاریەکان

ناتالی لۆیسۆ، سەرۆکی لیژنەی لاوەکی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی ئەوروپا داوای لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرد دژی هێرشە دەرەکییەکان هەڵوێستیان هەبێت و ڕێگری بکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ لە شاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ناتالی لۆیسۆ، سەرۆکی لیژنەی لاوەکی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی ئەوروپا، کە لەگەڵ شەش ئەندامی دیکەی هاوڕێی سەردانی هەولێر و بەغدایان کردووە ڕایگەیاند کە عێراق لە بەردەم مەترسیدایە و پێویستە سەرکردەکانی عێراق بەرامبەر هێرش و داگیرکاری دەرەکی بوەستنەوە.

 

ناتالی لۆیسۆ ئاماژەی بەوەشداوە، لە سەردانەکانیاندا هەوڵدەدەن هاوکاری ئاسایشی عیراق و مەترسیەکانی دروستبوونەوەی داعش بکەن، "دەبێت تێگەیشتن هەبێت لە بواری ئاسایش لە ناوچە ناکۆکەکاندا، چەند تێبینییەک هەبوو، بەتایبەت لەبارەی ناوچە جێگا ناکۆکەکان، پێویستە هاوکاری ئەم شوێنانە بکرێت، وەکو شارۆچکەی شەنگال بۆ ئەوەی ڕێگە بە ئاوارەکان بدرێت بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان، وەکو یەکێتی ئەوروپا ئامادەین بۆ پاڵپشتی و هاوکاری یارمەتیدانی ئاوارەکان.