"تاڵیبان ماف و ئازادی ژنان پێشێل دەکات"

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ تیشکی خستەسەر کردەوەکانی تاڵیبان لە دژی ژنان و ئاماژەی بەوەدا کە ماف و ئازادی ژنان پێشێل دەکرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ- هیومان ڕایتس وۆچ ئاماژەی بەوەدا کە بڕیاری داپۆشینی ڕووی ژنانی پێشکەشکار پێشێلکارییەکی ڕوونی ئازادی ژنانە، ئەم لێدوانەی ڕێکخراوەکە دوای ئەوە دێت کە هەفتەی ڕابردوو تاڵیبان بڕیاریدا پێشکەشکار و بێژەرانی کەناڵەکان لە کاتی دەرکەوتنیان لە شاشەدا دەبێت ڕوویان دابپۆشن، بڕیارەکەش لە ئاستی جیهاندا ناڕەزایەتی لێکەوتەوە.

 

لە ناوخۆی ئەفغانستاندا وەک ناڕەزایەتی لە دژی بڕیارەکەی تاڵیبان پیاوانی پێشکەشکاریش لە کاتی دەرکەوتنیاندا ڕووی خۆیان بە پەچەیەکی ڕەش داپۆشی، بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ بڕیارەکەی تاڵیبان دەبێتە ئاستەنگ لەبەردەم گەشتنی زانیاری بەو کەسانەی کە کێشەی بیستن و بینیان هەیە.

 

ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەم بڕیارە بەشێکە لە شیوازەکانی زەوتکردنی ئازادی و مافەکانی ژنان.