لەندەن پۆلیس کچێکی ١٤ ساڵان ڕووت دەکاتەوە

دایکی کچێکی تەمەن ١٤ ساڵ کە کەوتبووە بەر ڕووت کردنەوە لەلایەن پۆلیسی لەندەنەوە، بەهۆی ئەو ئازارەی کە کچەکەی تێیدا دەژیا، هەوڵی کوشتنی خۆی داوە.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی هەواڵەکان دوای ئەوەی کچێکی ١٤ ساڵ لەلایەن پۆلیسەوە ڕووت دەکرێتەوە تا بپشکنرێت، تووشی حاڵەتی دەروونی و ئازار دەبێت، دایکی کچەکە بەهۆی بارودۆخی کچەکەیەوە هەوڵی خۆکوشتن دەدات.

 

بەپێی هەواڵێکی کەناڵی بی بی سی، دایکی کچەکە بە ناوی خوازراوی ئۆلیڤیا، ئاماژەی بەوەدا کە کچەکەی کەلەپچەی کراوەتە دەست و پۆلیسە پیاوەکان جلەکانی ژێرەوەیان داکەندووە، ئەمەش دۆخی دەروونی نائارام کردووە و هەوڵی خۆکوشتنی داوە.

 

لە لایەکی دیکەوە، دەسەڵاتداران لێکۆڵینەوەیان لەسەر حاڵەتی ڕووت کردنەوەکە دەستپێکردووە و ئەم حاڵەتە لەلایەن خەڵکەوە ناڕەزایەتی لێکەوتەوە.