ڕادیا جەربی بە ئەندامی ئەنجومەنی نێونەتەوەیی ژنان هەڵبژێردرا

لە تونس هەنگاوێکی نوێ نرا و ڕادیا جەربی بۆ ئەنجومەنی نێودەوڵەتی ژنان هەڵبژێردرا.

تونس

 

ڕادیا جەربی، سەرۆکی یەکێتی نەتەوەیی ژنانی تونس، لە دانیشتنی ٣٦ەمیندا کە لە فەرەنسا بەسترا، بۆ بوونە ئەندامی ئەنجومەنی نێونەتەوەیی ژنان هەڵبژێردرا.

 

نوێنەری تونس لە ئەنجومەنی نێونەتەوەی، ڕادیا جەربی لە ساڵی ٢٠١٩دا بووە ڕاوێژکاری یاسایی سەنتەری ئەوروپای ئەنجومەنی نێونەتەوەیی ژنان و سکرتێری گشتیی فیدراسیۆنی گشتی ڕێکخراوەکانی ژنانی ئەفریقا.

 

لە نیسانی ٢٠١٩دا ڕادیا بووە جێگری سەرۆکی یەکێتی گشتی ژنانی عەرەب و لە شوباتی ٢٠٢٠دا بە ئەندامی ڕێکخراوی ژنانی ئەفریقا هەڵبژێردرا.