لە پەرلەمانی لوبنان ڕێژەی ژنان زیاد دەکات

هەڵبژاردنی پەرلەمانی ساڵی ٢٠٢٢ی لوبنان بووە شاهێدی ڕووی نوێ و کەسایەتی تازە، هەروەها ڕێژەی ژنانیش زیادیکرد.

کارۆلین بزی

 

بەیروت- هەڵبژاردنی پەرلەمانی ساڵی ٢٠٢٢ی وڵاتی لوبنان ژمارەیەکی زۆر ڕوخساری نوێ و گۆڕاوی بەخۆوە بینی، ئەگەرچی مافی هەڵبژاردن دەرکردنی تۆمار نەکردووە بۆ هیچکام لە هێزە سیاسییە گەورەکانی لوبنان کە ماوەی ٣٠ ساڵە حوکمی ئەو وڵاتەیان کردووە، بەڵکو گەل خۆیان بە دەنگەکانیان کەسانی نوێیان بۆ بوونە نوێنەری خۆیان لە پەرلەمان دیاریکردووە.

 

دیارترین لایەنی سیاسی کە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ساڵی ٢٠٢٢دا سەرکەوتنیان بەدەستهێنا، بزوتنەوەی ئەمەل و حیزبوڵا و بزوتنەوەی نیشتمانیی ئازاد و هێزەکانی لوبنان و ژمارەیەک لەگۆڕانەکان و سەربەخۆکانیانن، هاوکات ژمارەی ژنان لە پەرلەمان بووەتە ٨ ژن، لەکاتێکدا لە ساڵی ٢٠١٨دا ٦ ژن سەرکەوتنیان بەدەستهێنا بۆ بوونە ئەندام پەرلەمان.