سزای وشەی "هەڤاڵ" ٦ ساڵ و ٣ مانگ زیندانییە

مەریەم سۆیلوی تەمەن ٨١ ساڵ دوای داگادییکردنی، بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی" سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنرا.

مەدینە مەمەدئۆغڵو

 

ئامەد- لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە دەربارەی کەسوکاری بێسەروشوێنانی تورکیا و باکوری کوردستان کە لەلایەن دەروازەی شارستانی ئامەدەوە کرایەوە، مەریەم سۆیلوی تەمەن ٨١ ساڵ دوای دادگاییکردنی، بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی" سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنرا.

 

جگە لە ڕاگەیاندنی بڕیاری سزاکە، هەریەک لە بەشداریکردن لە ڕێپێوانی ٢٥ی تشرینی دووەم، ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، ئەو کتێبانەی لە بارەگای کۆمەڵەکەدا دەستیان بەسەرداگیرا، لێدوانەکانی بۆ ئاژانس و دەزگاکان بە تاوان دانرا.

 

دواین دانیشتنی کەیسی مەریەم سۆیلو لە مانگی ئازاری ساڵی ٢٠٢١دا بەڕێوەچوو، دوای سێ مانگ دەستگیرکردن ئازادکرا، مانگی ڕابردوو دانیشتنی کەیسەکە بەڕێوەچوو، لە دادگاییەکەدا کە لە پێنجەمین دادگای سزای قورس لە ئامەد بەڕێوەچوو، بە دوو شایەتحاڵی شاراوە و لەسەر ئەو کتێبانەی دەستیان بەسەردا گیراوە، سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی بەسەر مریەم دۆیلودا سەپێنرا.

 

وشەی هەڤاڵ بە بەڵگەی ئەندامێتی ڕێکخستن لە قەڵەم درا

بڕیاری سزاکە دوێنێ لەسەر بنەمای شایەتیدانی دوو کەسی نهێنی ئامادەکرا، قسەی مریەم بۆ ئاژانسەکانیش وەک تاوان دانرا، سەرەڕای ئەوەی بەشدارییەکانی مریەم لە مەراسیم و پرسەی ژیان لەدەستدانەکاندا بەتاوان دانرا، وتنی وشەی "هەڤاڵ" لە کاتی قسەکردن لەگەڵ ئەندامانی کۆمەڵەکەیدا بە تەلەفون، وەک بەڵگەی ئەندام بوون لە ڕێکخستنی تیرۆریستیدا لە دژی مریەم سۆیلە بەکارهێنرا و سزای بەسەردا سەپێنرا.