فەیروزە خوسرەوانی و مینا کشاوەرز لە ئێران دەستگیرکران

فەیروزە خوسرەوانی و مینا کشاوەرز کە وەک دیکیۆمێنتەر کاردەکەن، لە ئێران دەستگیرکران.

ناوەندی هەواڵ

 

مینا کشاوەرز، کە کار لەسەر فیلم و دیکۆمێنتاری دەکات، لە ١٠ی ئایار لە ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن ئیتلاعاتی ئێرانەوە دەستگیرکرا، هەروەها فەیروزە خوسرەوانی بە تەلەفۆن بە خێزانەکەی ڕاگەیاند کە دەستگیرکراوە و ڕایگەیاندووە، گوازراوەتەوە بۆ بەشی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین، ئەوەش ڕاگەیەندرا کە لەو ماڵەی کاری دیکۆمێنتاری تێدا کراوە، گەڕان و پشکنین ئەنجامدراوە و دەست بەسەر مۆبایل و لاپتۆپ و کەلوپەلە کەسییەکانیدا گیراوە.

 

مینا کشاوەرز بە نوێترین بەڵگەفیلمی بە ناوی "هونەر لە مەترسی ژیاندایە" بەشداری فیستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکانی وەک فیستیڤاڵی بەناوبانگی ئای دی ئێف ئەی لە ئەمستردام کردووە و لە بەڵگەفیلم و بەرهەمەکانیدا باسی لە توندوتیژی ناوماڵ بەرامبەر بە ژنانی ئێران کردووە، هەروەها لەسەر داواکردنی مافەکانی ژنان لە ئێران کاری کردووە.

 

هەروەها فەیروزە خوسرەوانی خەڵاتی دۆکیومێنتاری "ڕادیۆگرافی خێزانی" لە فیستیڤاڵی ئای دی ئێف ئەی، کە لە مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠١٦ لە ئەمستردام بەڕێوەچوو، وەرگرت، لە کارەکەیدا چیرۆکی ژیانی خێزانێکی پێش شۆڕش و دوای شۆڕشی لە ئێران خستووەتەڕوو.