"بەرامبەر هەموو هێرشە داگیرکارییەکان بە هونەری خۆتان تێبکۆشن"

کۆمیتەی ژنانی چاند و هونەری باشوری کوردستان لە ٢٠ەمین ساڵیادی هونەرمەندی شۆڕشگێر هۆزان مزگین بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و داوا لە ژنانی هونەرمەندی باشور دەکات ببنە دەنگ و نوێنەری چاندی ژیانێکی ئازاد، دژی داگیرکاری بە هونەر تێکۆشان بکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆمیتەی ژنانی چاند و هونەری باشوری کوردستان بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و تێیدا هونەرمەندی گیانبەختکردوو، هۆزان مزگین و گیانفیدایانی مانگی گوڵانیان بەبیرهێنایەوە.

 

لە بەیاننامەکەدا کۆمیتەی ژنانی چاند و هونەری باشور ئاماژەی بەوەداوە کە مانگی گوڵان مانگی شەهیدان و داستانی قارەمانێتییە، شەهیدانی ئەم شۆڕشە بە خوێنی خۆیان ئەم مانگەیان ئاو داوە و بە خوێنی ئەوان ژیانێکی نوێ دروستبووە، "لە ساڵیادی شەهادەتی شۆڕشگێڕ هۆزان مزگێن و هەموو شەهیدانی شۆڕش بەڕێزەوە ناویان دەهێنین و یادیان دەکەینەوە، لە مێژووی تێکۆشانی ئێمە لەم مانگەدا قارەمانانی شەهید بۆ ئازادی قوربانی گەورەیان داوە، لە سەرەتادا شەهادەتی شەهید هۆزان مزگێن، حەقی قەرار، محەمەد قەرەسونگور، ئیبراهیم بیلگین، وایانکرد کە ئەم مانگە لە کوردستاندا ببێتە بناغەی ژیانێکی نوێ".

 

هۆزان مزگین پێشەنگایەتی پاراستنی چاند و هونەری کۆنی دەکرد

لە بەیاننامەکەدا هەریەک لە شەهیدانی سێدارە، شیرین عەلەمهولی، فەرزاد کەمانگەر، فەرهاد وەکیلی، عەلی حەیدەران، مەهدی ئیسلامیان" بەبیرهێنرانەوە و دەربارەی هۆزان مزگین هاتووە، "لە ١١ی گوڵانی ساڵی ١٩٩٢دا هاوڕێ هۆزان مزگین لە قارەمانێتییەکی گەورەدا دوای شەڕکردنێکی زۆر شەهید دەبێت، لە بەرامبەر ڕاستییەتی مرۆڤ کە لە چاندی خۆی، زمان و میژوی خۆی، وڵاتی خۆی غەریب بووە، تێکۆشانی گەڕانەوە بۆ خودی خۆی و خاکی خۆی لەگەڵ چاندی خۆی یەکگرتن پیشان دەدات".

 

لە درێژەی بەیاننامەکەدا باس لەوەکرا کە هۆزان مزگین پێشەنگایەتی پاراستنی چاند و هونەری کۆنی دەکرد، پابەندی ئازادی و ناسنامەی ژنی بەرخۆدێری لە کەسایەتی خۆیدا پیشان داوە، "لە ئێستاشدا کوردستان خاوەن چەندین کایەتی هاوتای هاوڕێ مزگین لە بواری هۆنراوە، گۆرانی، دەنگبێژیی هەیە کە بەرامبەر داگیرکەران بە شەڕ هونەری ئافراندووە، بە هەزاران ژن بە ناوی مزگێن بەرەو ڕووی ئازادی ڕۆیشتن و لە کەسایەتی هۆزان مزگێندا فەرمانداریی شەڕ و هونەری ئازادی گەورە دەکەن".

 

کۆمیتەی ژنانی چاند و هونەری باشور داوا لە هونەرمەندان و ڕۆشنبیرانی ژنی باشوری کوردستان دەکات ببنە دەنگ و نوێنەری چاندی ژیانێکی ئازاد، لە بەرامبەر هەموو هێرشە داگیرکارییەکان بە هونەری خۆتان تێبکۆشن، هونەر بە تێکۆشان ڕازاوەتر دەبێت، بەو سۆزەی کە ئێمە دەیگۆڕینەوە کە گۆڕانکاری ژیانێکی نوێ دەئافرێنێت.