تەرمی دایکێک لەگەڵ منداڵە ٨ مانگەکەی دۆزرایەوە

تەرمی دایکیکی گەنج کە خۆکوژی کردووە لەگەڵ منداڵە تەمەن ٨ مانگەکەی پاش ٤ ڕۆژ دەدۆزرێتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

دایکێکی گەنج کە قوربانی هاوسەرگیری پێشوەختەیە، هەوڵی خۆکوشتنی داوە و خۆی خنکاندووە، دوای چوار ڕۆژ لە خۆکوشتنەکەی لە گەڕەکی دەهپیالەی شاری شیراز تەرمەکەی دۆزرایەوە، کە منداڵەکەی ئەو ژنە گەنجە ٨ مانگ بووە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لەگەڵ دایکیدا ماوەتەوە.

 

دایکەکە ناوی فاتمە سیادییە، سەرچاوەکان دەڵێن لە تەمەنێکی منداڵییەوە هاوسەرگیری کردووە و بەدرێژایی ئەو ماوەیە ژیانێکی ناخۆشی بەسەربردووە، پاش ماوەیەک لە هاوژینەکەی جیابووەتەوە و لەگەڵ پیاوێکی دیکە ویستویەتی ژیان پێکبهێنێت بۆیە خێزانەکەی ڕەتیانکردووەتەوە، فشارەکانی خێزان و کۆمەڵگەکەی بووە هۆی ئەوەی سەرەڕای هەبوونی منداڵێکی تەمەن ٨ مانگ خۆی بکوژێت.

 

دوای دۆزینەوەی تەرمەکە، زانرا کە منداڵە  ٨ مانگەکە ماوەی چوار ڕۆژ بێ خۆراک لەگەڵ دایکیدا ماوەتەوە و تووشی نەخۆشی بووە، بۆ چارەسەر گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.

 

ت.پ