لە ئاهەنگەکانی هاڵۆوین لە کۆریا سەدان کەس گیانیان لەدەستدا

لە کۆریای باشوور لە ئاهەنگی هاڵۆوین گرژی درووستبوو بەوهۆیەشەوە ١٤٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٥٠ کەسی دیکەش برینداربوون، زیاتر لە ٤٠٠ کارمەندی فریاگوزاری و ١٤٠ ئۆتۆمبێل لە سەرانسەری وڵاتەوە جێگیرکران.

ناوەندی هەواڵ

 

بەرپرسانی کۆریای باشوور ڕایانگەیاند، لە کاتی ئاهەنگەکانی هاڵۆوین لە سیئۆلی پایتەختی کۆریای باشوور، بەهۆی ئەوەی لە شەقامێکی تەسکدا ژمارەیەکی زۆری خەڵک پاڵ دەنێن بۆ پێشەوە و چەقۆکێشەکان هێرش دەکەنە سەر خەڵکەکە، ١٤٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٥٠ کەسی دیکەش برینداربوون.

 

چۆی سیۆنگ بیۆم، سەرۆکی بەشی ئاگرکوژێنەوەی یۆنگسان لە سیئۆل، ڕایگەیاندووە، ژمارەی کوژراوەکان ڕەنگە بەرزبێتەوە و ژمارەیەکی دیارینەکراو لەنێو بریندارەکاندا لە دۆخێکی ناجێگیردان، دوای ئەو هێرشەی شەوی شەممە لە ناوچەی کات بەسەربردن لە ئیتایۆن ڕوویدا.

 

٧٤ کەس لە کوژراوەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەکان کراون لەکاتێکدا تەرمی ٤٦ کەسی دیکە کە لەسەر شەقامەکان ڕاگیرابوون دەگوازرێنەوە بۆ هۆڵێکی وەرزشی نزیک بۆ ئەوەی کرێکاران بتوانن ناسنامەیان بزانن.

 

بەرپرسان دەڵێن، دوای ئەوەی جەماوەرێکی زۆر لە کوچەیەکی تەسک لە نزیک هۆتێل هامیلتۆن کە شوێنێکی سەرەکی ئاهەنگگێڕانە لە سیئۆل دەستیان کرد بە پاڵنانی بەرەو پێشەوە، خەڵک بەرچەۆ دراون و دە کەوتنە ژێر پێ و گیانیان لەدەستدا.

زیاتر لە ٨٠٠ کارمەندی فریاگوزاری و ئەفسەری پۆلیس لە سەرانسەری وڵاتەوە، لەنێویاندا هەموو کارمەندانی بەردەست لە سیئۆل، بۆ چارەسەرکردنی بریندارەکان، لەسەر شەقامەکان جێگیرکران.

 

لە گرتە ڤیدیۆییەکان و وێنەکانی تەلەفزیۆنیدا دەرکەوتووە کە ئۆتۆمبێلەکانی ئەمبولانس لە شەقامەکاندا ڕیزکراون لە نێوان ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاوی پۆلیس و کارمەندانی فریاکەوتن بریندارەکان دەگوازنەوە.

 

پۆلیس کە هاتوچۆی لە ناوچە نزیکەکان سنووردار دەکرد بۆ خێراکردنی گواستنەوەی بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەکانی سەرتاسەری شارەکە، هەروەها پشتڕاستیکردەوە کە دەیان کەس لە شەقامەکانی ئیتایڤۆن سی پی ئاڕیان بۆ دەکرێت، و حکومەت هۆشداریدا کە پێویستە خەڵکی بچنەوە ماڵەکانیان و لەسەر شەقامەکان نەمێننەوە.

 

پێشتر هەندێک لە میدیا ناوخۆییەکان ڕایانگەیاندبوو کە ئەو چەقۆکێشانە دوای ئەوەی ڕوویداوە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک بەپەلە چوونەتە باڕێکی ئیتایۆن دوای ئەوەی گوێیان لە سەردانیکردنی کەسایەتییەکی ناوداری نەناسراو بوو بۆ ئەوێ.

 

یون سوک یۆل، سەرۆکی کۆریای باشوور بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و داوای لە بەرپرسان کرد کە چارەسەری خێرا بۆ بریندارەکان مسۆگەر بکەن و پێداچوونەوە بە سەلامەتی شوێنەکانی ئاهەنگگێڕان بکەن، هەروەها وەزارەتی تەندروستی ڕاسپارد کە بە خێرایی تیمەکانی هاوکاری پزیشکی کارەسات جێگیر بکەن و قەرەوێڵەکان لە نەخۆشخانەی نزیکدا مسۆگەربکەن بۆ چارەسەرکردنی بریندارەکان.

 

میدیا ناوخۆییەکان ڕایانگەیاندووە، نزیکەی ١٠٠ هەزار کەس ڕوویان لە شەقامەکانی ئیتایۆن کردووە بۆ ئاهەنگەکانی هالۆوین، کە گەورەترین ئاهەنگەکان بووە.