قادر ئیستەکلی بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵان دەستبەسەرکرا

قادر ئیستەکلی کە تاوانبارە بە دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵێکی ٦ ساڵ، لە پێندیک دەستبەسەر کرا.

ئیستەنبوڵ

 

کچێک بە ناوی "هـ. ک. گ." لەلایەن باوکی یوسف زیا گوموشەل، کە دامەزرێنەری دەزگای هیرانووری سەر بە ئیسماعیلە، لە تەمەنی ٦ ساڵیدا هاوسەرگیری لەگەڵ قادر ئیستەکلی پێدەکرێت، لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا کچەکە لە دادگا سکاڵا تۆمار دەکات و ئاماژە بەوەدەکات کە لە منداڵییەوە دەستدرێژی دەکرێتەسەر.

 

دادگا بڕیاری دەستگیرکردن بۆ دایک و باوکی کچەکە و ئەو پیاوەی هاوسەرگیری لەگەڵ پێکراوە، دەردەکات، سکاڵاکە لە ٩ی کانوونی یەکەم لەلایەن دادگاوە پەسندکرا، یوسف زیا گوموشەل، باوك و فاتمە گوموشەل دایکی کچەکە بە تاوانی "بەشێوەیەکی زنجیرەیی دەستدرێژی سێکسی دژی منداڵان" تا ٢٢ ساڵ و ٦ مانگ سزا دران، قادر ئیستەکلی، ئەو پیاوەی هاوسەرگیرییەکەی کردووە،  بە تاوانی "بەشێوەیەکی زنژیرەیی دەستدرێژی سێکسی دژی منداڵان" و "دەستدرێژی سێکسی" تا ٦٧ ساڵ و ١٠ مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندانی کردن دۆسیەی بۆ کراوەتەوە.

 

هێرشی پۆلیسی بۆ دامەزراوەی هیرانوور

لە ١٣ی کانوونی یەکەم، پارێزەری "هـ. ک. گ." لە دادگا داوای کرد کە هەریەک لە قادر ئیستەکلی، یوسف زیا گوموشەل و فاتمە گوموشەل بێ ئەوەی دەستگیر بکرێن، دادگایی بکرێن (بەپێی یاسای تورکیا ڕێگەپێدراوە)، دووەم دادگای باڵای تاوانەکانی ئەنادۆڵوی ئیستەنبوڵ بڕیاریدا، کە فەرمانەکە لە دژی تۆمەتباران قادر ئیستەکلی و یوسف زیا گوموشەل لابدا، دوای بڕیارەکە پۆلیس هەڵیکوتایە سەر دامەزراوەی هیرانوور و هیچ کەسێک لە دامەزراوەکە نەدۆزرایەوە.

 

قادر ئیستەکلی، کە فەرمانی دەستگیرکردنی هەیە لە پێندیک دەستبەسەرکرا.