لە کارگەیەکدا دەیان ژن بەهۆی ماددەی کیمیاییەوە ژەهراوی بوون

لە کارگەیەکی جلوبەرگدا لە ئەردەن بە دەیان ژنی کرێکار بە گازی کیمیایی ژەهراوی بوون و گەیەندرانە نەخۆشخانە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە کارگەیەکی جلوبەرگدا لە ناوچەی سەرحان لە پارێزگای مەفەقی ئەردەن، ژمارەیەکی زۆر لە ژنانی کرێکار بەهۆی هەڵمژینی کیمیاییەوە ژەهراوی بوون.

 

ئەو ژنانە کە نزیکەی ٦٥ ژن دەبن، گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکانی پارێزگای مەفرەق بەهۆی توشبوونیان بە هەناسەتەنگی و ژەهراوی بوونیانەوە، ئەمەش بەهۆی ڕژانی ماددەی کیمیاییەوە بووە لەسەر زەوی بۆ پاککردنەوە.

 

دایک و باوکی توشبووەکان ناڕەزایەتییان لە بەڕێوەبەرایەتی کارگەکە کرد و هۆکاری ڕووداوەکەیان بۆ خراپ بەڕێوەبردنی کارگەکە گەڕاندەوە، هەروەها سنتەری نیشتمانی بۆ ئاسایش و بەڕێوەبردنی قەیران لەتویتێکدا ئاماژەی بەوەدا بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکە دەکەن.

 

ت.پ