یونیسێف: نەمانتوانی هەژاری منداڵان کەم بکەینەوە و ٣٣٣ منداڵ لە هەژاریدا دەژین

بەپێی ڕاپۆرتێکی نوێی یونیسێف، بە مەزەندە کردن ٣٣٣ ملیۆن منداڵ لە جیهاندا، واتە منداڵێک لە هەر ٦ منداڵدا لە هەژارییەکی تونددا دەژین، دەشڵێن، نەمانتوانی هەژاری منداڵان کەم بکەینەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ منداڵان-یونیسێف، ڕاپۆرتێکی شیکاری دەربارەی ئاستی هەژاری منداڵان بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ژمارەی ئەو منداڵانەی کە ڕۆژانە بە کەمتر لە ٢.١٥ دۆلاری ئەمریکی دەژین ٣٣٣ ملیۆن منداڵە، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یونیسێف ئاماژەی بەوەداوە، ئەگەرچی ٧ ساڵ بە لە ئێستا بەڵێنماندا هەژاری منداڵان کەم بکەینەوە، بەڵام بەهۆی کاریگەرییە ئابوورییەکانی کۆڤید-١٩ و گۆڕانی کەشوهەوا و شۆکی ئابووری سەرکەوتوو نەبووین.

 

بەپێی قسەکانی کاترین ڕوسێل، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یونیسێف، "ئاڵۆزتربوونی قەیرانەکان، کاریگەرییەکانی کۆڤید-١٩، ململانێ، گۆڕانی کەشوهەوا و شۆکی ئابووری پێشکەوتنی وەستاندووە و ملیۆنان منداڵی لە هەژارییەکی زۆردا هێشتووەتەوە، بۆیە پێویستە هەوڵەکان دوو هێندە بکرێت بۆ ئەوەی هەموو منداڵان دەستیان بە خزمەتگوزارییە سەرەکییەکانی وەک پەروەردە، خۆراک، چاودێری تەندروستی و پاراستنی کۆمەڵایەتی بگات.

 

بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئەفریقای ژێر سەحرا ٪٤٠ی هەژاری منداڵانی تیادا تۆمار کراوە، کە لە نێوان ساڵانی ٢٠١٣-٢٠٢٢ لە ٪٥٤.٨ بۆ ٪٧١.١ بەرزبووەتەوە، لە ئاستی جیهانیدا، سەرەڕای ئەوەی منداڵان تەنها یەک لەسەر سێی دانیشتوانی جیهان پێکدەهێنن، بەڵام زیاتر لە ٪٥٠ی کاریگەری هەژاری توندیان لەسەرە،

 

لویس فیلیپی لۆپێز-کالڤا، بەڕێوەبەری جیهانی بانکی نێودەوڵەتی بۆ هەژاری و یەکسانی دەڵێت: جیهانێک کە ٣٣٣ ملیۆن منداڵ تیایدا لە هەژارییەکی زۆردا بژین، کە کە نەک تەنها لە پێداویستییە سەرەتاییەکان بەڵکو لە کەرامەت، دەرفەت و هیواش بێبەشن، بە سادەیی بەرگەی ناگیرێت، ئەم ڕاپۆرتە دەبێ بیرخستنەوەیەکی توند بێت کە، ئێمە کاتمان نییە لە شەڕی دژی هەژاری و نایەکسانیدا لەدەستی بدەین و دەبێت منداڵان لە پێشەنگی هەوڵەکانماندا بن.

بەپێی ڕاپۆرتەکە منداڵانی گوندنشین، ئەو منداڵانەی بەخێوکارەکانیان ئاستی خوێندەوارییان نزمە یان هەر نیانە، بە شێوەیەکی بەرچاو زیاتر کاریگەری هەژارییەکی توندیان لەسەرە، بە مەزەندەکردن، یەک لە هەر ٣ منداڵێک لەو وڵاتانەی کە بەهۆی ململانێ و لاوازییەوە زیانیان بەرکەوتووە، لە ماڵە زۆر هەژارەکاندا دەژین، لەکاتێکدا یەک لە هەر ١٠ منداڵ لە ویلایەتە نالاوازەکاندا دەژین.