زەنگی ئاگادارکردنەوە؛ ئێمە چووینە ناو سەردەمێکی هەڵچوونی جیهانی

نەتەوە یەکگرتووەکان داوای کرد دەستبەجێ هەنگاوی توند لە بارەی گۆڕانی کەشوهەوا بگیرێتەبەر و شەپۆلی گەرمای نیوەگۆی باکووری بە کارەسات پێناسە کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ڕاپۆرتێکدا ڕێکخراوی کەشناسیی جیهانی ئاشکرای دەکات، مانگی تەمموزی ئێستا گەرمترین و سوتێنەرترین مانگە، جەختیشی لەسەر کەمکردنەوەی دەردانی گازی گەرمخانەیی کردەوە، ئەمەش لەسەر بنەمای زانیاری و داتاکانی سەنتەری کۆپەرنیکۆس بۆ خزمەتگوزاری گۆڕانی کەشوهەوا بڵاوکرایەوە، کە لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە بودجەی  بۆ دابینکراوە، ڕاگەیەندراوە، پلەکانی گەرمای بەرز پەیوەندییان بە شەپۆلی گەرماوە هەیە لە ناوچەیەکی گەورەی ئەمریکای باکوور، ئاسیا، و ئەوروپا، جگە لە ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکان لە کەنەدا و یۆنان کە کاریگەرییەکی بەرچاویان لەسەر تەندروستی دانیشتوانی ئەوێ و ژینگە و ئابووری هەبووە.

 

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی کەشناسی جیهانی وتی: بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی پێوانەیی ڕەنگدانەوەی ڕاستینەی سەختی گۆڕانی کەشوهەوایە، پێویستی بە کەمکردنەوەی دەردانی گازی گەرمخانەیی هەیە، ئەمەش لە هەموو کاتێک بەپەلەترە، چونکە تێکڕای پلەی گەرمی جیهانی بۆ ماوەیەکی کاتی ئاستی ١.٥ پلەی سەدی لە ئاستی پێش پیشەسازی تێپەڕاندووە لە ماوەی هەفتەی یەکەم و سێیەمی مانگی تەمموزی ئەمساڵدا، ئاماژەی بەوەشکردووە، تێکڕای پلەی گەرمی جیهانی ڕووی دەریا زۆر زیاترە، لەو بەهایانەی پێشتر بەدیکرابوون لەو کاتەی ساڵدا.

 

دوێنێ پێنجشەممە ٢٧ی تەمووز، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای کرد دەستبەجێ ڕێوشوێنی توندی پەیوەست بە گۆڕانی کەشوهەوا بگیرێتە بەر، جەختی لەوە کردەوە کە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش لە ماوەی ئەم مانگەدا ئاماژەیە بۆ دەستپێکردنی کوڵانی جیهان، سەردەمی گەرمبوونی جیهانە، کە بۆ هەموو هەسارەکە، کارەساتێکە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، جگە لە سەردەمی مینی سەهۆڵبەندان لە ڕۆژانی داهاتوودا، مانگی تەمموزی ٢٠٢٣ لە هەموو بوارەکاندا ژمارەیەکی پێوانەیی دەشکێنێت، بەرزی پلەی گەرمی نیوەگۆی باکووری بە هاوینێکی سەخت پێناسە کردووە و ڕوونیشیکردەوە، کاریگەرییە توندەکانی گۆڕانی کەشوهەوا هاوتەریبە لەگەڵ چاوەڕوانییەکان و هۆشدارییە دووبارەبووەکانی زانایان.

 

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان جارێکی دیکە داوای کرد بە خێرایی هەنگاو بنرێت لە بەرامبەر دەرئەنجامە دڵتەزێنەکاندا، ئاماژەی بەوەدا کە هەوا بووەتە شتێکی هەناسەبڕکێ، گەرما بەرگەی ناگیرێت، ئاستی قازانجی سووتەمەنی بەردینی و تێکچوونی کەشوهەوا قبوڵکراو نییە.