بەردەوامی ژەهراویکردنی زنجیرەیی خوێندکاران لە شارە جیاوازەکان

لە درێژەی ژەهراویکردنی زنجیرەی قوتابیان، قوتابیانی قوتابخانەکانی کچان لە چەند شارێکی جیاوازدا ژەهراوی کراون.

ناوەندی هەواڵ

 

لە درێژەی سیاسەتی ژەهراویکردنی زنجیرەیی و نهێنی قوتابیان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، ٤ی ئادار،  ژمارەیەک قوتابی لە قوتابخانەی سەید جەمالەدین ئەسەدئابادی لە عەبدولئاباد، ئامادەیی عیسمەت و قوتابخانەی حوجەتی بنەڕەتی لە سەفادەشتی کەرەج، ئامادەیی تەوحید شەهریاری کچان، قوتابخانەی ئەحمەد فاتحی لە ناوچەی ئیسلام ئابادی کەرەج، قوتابخانەی کچان لە شاری کۆڤاری پارێزگای فارس، قوتابخانەی کچان لە شاری لاهیجان، قوتابخانەی کچان لە شاری پاراند، قوتابخانەی کچانی مەعسومە کرماشان، قوتابخانەی تەباتەبایی کچان لە مەشکیندەشتی کەرەج، قوتابخانەی کچان لە هەمەدان و قوتابخانەکانی سەرافراز و حەمزە ڕەفعەتی لە ڕەشت ژەهراوی بوون و ژمارەیەکی زۆر لەو خوێندکارانە بە ئامبولانس گواستراونەتەوە بۆ ناوەندە پزیشکییەکان.

 

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لە ئێستادا هیچ زانیارییەک لەسەر ژمارەی خوێندکارە ژەهراویەکان لەبەردەستدا نییە.