لە باکووری کوردستان و تورکیا گیان لەدەستدان؛ ٢٠ هەزار کەس تێپەڕی
ژمارەی ئەو کەسانەی لە بوومەلەرزەکەدا لە باکووری کوردستان گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٢٠ هەزار و ٢١٣ کەس.
ناوەندی هەواڵ
بەهۆی بوومەلەرزەکەی ٦ی شوبات، کە ناوەندەکەی ناوچەی بازارجیخی مەڕەش بوو، کاریگەری لەسەر ١٠ شاری دیکەی باکووری کوردستان و تورکیا هەبوو، بووە هۆی داڕمانی باڵەخانەکان و گیان لەدەستدانی هەزاران کەس.
بەڕێوەبەرایەتی فریاگوزاری و کارەسات-ئافاد ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی لە بوومەلەرزەکەی مەڕەشدا گیانیان لەدەستداوە، گەیشتە ١٩ هەزار و ٨٧٥ کەس، ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ٧٩ هەزار و ٧١٧ کەس.
بەپێی فەهرەتین کۆجا، وەزیری تەندروستی، کە لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، بەهۆی بوومەلەرزەکەوە ٢٠ هەزار و ٢١٩ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٨٠ هەزار و ٥٢ کەسیش برینداربوون.