فاتمە گورجی لەسەر دۆسیەیەکی نوێ سزای ٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا
فاتمە گورجی کە پێشتر سزای ساڵێک زیندانی و ٧٤ قامچیی بەسەردا سەپێنرابوو، بە تۆمەتی دۆسیەیەکی نوێ "سووکایەتیکردن بە پیرۆزییەکان" سزای ٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
ناوەندی هەواڵ
فاتمە گورجی، خوێندکاری بەکالۆریۆسی زانکۆی سمنان، لە کاتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکاندا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سمنانەوە دەستگیرکرا، تۆمەتبارک را بە "سووکایەتیکردن بە بەها پیرۆزەکان لە هەژماری تویتەر" سزای ٥ ساڵ زیندانیکردن، ٢ ساڵ قەدەغەکردنی چوونە دەرەوە لە وڵات، ٢ ساڵ قەدەغەکردنی مانەوە لە پارێزگاکانی سمنان، تاران و مازەندەران، ٢ ساڵ مانەوەی ناچاری لە شاری بەرەزجان و پارێزگای بوشەهر و ٢ ساڵ قەدەغەکردنی بەشداریکردن لە کارە فەرهەنگی، پەروەردەیی و کاروباری توێژینەوە لە هەموو دامەزراوە گشتیی و تایبەتیەکان بەسەردا سەپێنرا.
فاتمە گورجی پێشتریش لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی دووی شاری سمنان بە تۆمەتی "سووکایەتیکردن بە بەها پیرۆزییەکان، تێکدانی ئاسایشی وڵات، پڕوپاگەندەکردن دژی ڕژێمی ئێران، سووکایەتیکردن بە بەرپرسان، ٧٤ سزای قامچی لێدان و ٢ ساڵ قەدەغەکردنی ئەندامێتی لە پارتە سیاسییەکانی بەسەردا سەپێندرا.