کەژەکە: ئەقڵیەتی نێرسالار لە هەموو شوێنێک ژن دەکوژێت

کۆمەڵەی ژنانی کوردستان-کەژەکە، سەبارەت بە کوشتنی ژینا ئەمینی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێدا هاتووە، ئێمەی ژنان، دەبێت لەو هێزە دڕندەیە بپرسینەوە کە بە عەقڵیەت و سیاسەت و کردەوەکانیان بەرپرسیاری سەرەکی ئەو کۆمەڵکوژیانەن.

ناوەندی هەواڵ

 

ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی ژنانی کوردستان-کەژەکە لەسەر کوشتنی ژینا ئەمینی لێدوانێکی نوسراوی بڵاوکردەوە و داوای لە هەموو ژنان کرد لێپرسینەوە لەو هێزە دڕندانانە بکەن کە ڕۆژانە ژنان دەکوژن.

 

بەیاننامەکەی کۆردیناسیۆنی کەژەکە بەو شێوەیەیە:

بەناوی تەڤگەری ئازادیی ژنانی کوردەوە بە تووڕەیی و ڕقێکی زۆرەوە کۆمەڵکوژییەکەی ژینا ئەمینی (مەهسا) شەرمەزار دەکەین، کە لەلایەن پۆلیسی ڕەوشتی ئێرانەوە ئەشکەنجەدراوە، ئێمە سڵاو لە ڕاپەڕینی ژنانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین کە بەرامبەر ئەم دڕندەییە پیشانیان داوە، بەم بۆنەیەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی مەهسا ئەمینی و خۆشەویستانی و خەڵکی کوردستان دەکەین.

 

" ئەقڵیەتی نێرسالار لە هەموو شوێنێک ژن دەکوژێت"

ئەوەی دوێنێ لە مەریوان ڕوویدا لەلایەن پیاوکوژێکی دوژمنی ژنانەوە بەناوی گۆران ئەمڕۆ لە تاران لەلایەن پۆلیسی ڕەوشتی سیستمەکەوە دووبارە کرایەوە، لەکاتێکدا کە دەوڵەتی ئێرانی دوژمنی ژنان لە هەموو بوارێکی ژیاندا ئەشکەنجە ئاسایی دەکاتەوە و لە دژی مرۆڤایەتی دژی ژنان شەرعیەت دەدات و کردەوەی کوشتن و دژە دیموکراتیکی زیادیکردووە، لە ئێران کە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە زیندانەکاندا زیادیکردووە هەوڵی بێدەنگکردنی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی سیستمەکە دەدرێت و دەیانەوێت کە ئازادی ژنان لە ژێر فشار و دەستدرێژی شکست پێبهێنن، کوشتنی ژنان لە بەردەم چاوی جیهان بە ئەشکەنجە و دەستدرێژی وهاوسەرگیری لە منداڵیدا نیشانەی سیستەمی چەوسێنەر و ڕەگەزگەرایە.

 

دەوڵەتە فاشیستەکانی دوژمنی ژنان کە هەوێنیان ڕەگەزگەرایی و ئاینپەرستی و تایەفەگەری و نەتەوەپەرستی و سەروەرییە، بە بەردەوامی ژنان دەکوژن و تاڵانچیەتی و ئاوارەکردنیان لە خاک و ماڵی خۆیان ئەنجامدەدەن و بێکاریان دەکەن.

 

کوشتنی ژنان بەشێکە لە کۆمەڵکوژییە ئاساییەکانی سەر ژنان

لە سەرتاسەری جیهاندا ژنان بە بەردەوامی لەلایەن ئەقڵیەتی نێرسالارەوە کۆمەڵکوژ دەکرێن، ئەم جەنگە کە ناوی نەنراوە لە جیهاندا زاڵە و لە وڵاتی ئێمەدا کە کوردستانە لەسەر ژنان بەڕێودەدەبرێت و بەردەوامە، لە هەر چوارپارچەی کوردستان دەوڵەتانی داگیرکەر کۆمەڵکوژی لەسەر ژنان بەڕێوەدەچێت، دەوڵەت دەیەوێت بە بێ ئیرادەیی و بە سیاسەتی سەرکوتکردن کۆمەڵگە لەناوبەرێت، لە باکووری کوردستان گیرۆدەکردنی ژنان بە دەستدرێژی سێکسی و کوشتن و لەشفرۆشی و ماددە هۆشبەرەکان وەک کردەوەیەکی شەڕی تایبەت بەکاردێت، فشار و دەستبەسەرکردن لە دژی ڕێکخراوەکانی ژنانی کورد دەکرێت و قەدەغەکردنی سیاسەت لەسەر ژنانی نوێنەری خەڵک لە بواری سیاسەتی دیموکراتیدا، دەستگیرکردنی جێگرەکان بە تۆمەتی بێ بنەما، توندبوونی ئەشکەنجە لە زیندانەکان، ئازادنەکردنی زیندانیان، ئەو سیاسەتانەی بەسەر زیندانیانی نەخۆشدا سەپێندراوە هەمووی بۆ لەناوبردنی ئیرادەی ژنانی بەرخۆدێرە، هەروەها هێرشکردنەسەر پێشەنگەکانی تێکۆشانی ئازادی لە ڕۆژئاوای کوردستان نیشانەی ترسە لە سیستمی سەروەری ژنانی ئازاد، بۆیە وەک ژنان لە دژی ئەو هێرشە دڕندانەیە لە مەیدانەکاندا دەریانبڕیوە، بەرپرسیاری سەرەکی و تاوانباری ئەم جۆرە کوشتنانە دەسەڵاتی سیاسین، کە لە هەوڵی دامەزراندنی مێشکی سەروەری پیاون لە هەموو کۆمەڵگەدا.

 

"زیادبوونی کوشتنی ژنان نیشانەی دۆخی قەیرانەکانی سیستمە"

هیچ ڕووداوێکی کوشتنی ژنان بە شێوەی جیاواز بەدی ناکرێت و بەشێکە لە کۆمەڵکوژییەکانی سەر ژنان، زیادبوونی کوشتنی ژنان ئاماژەشە بۆ ئەو دۆخە قەیراناوییەی کە لە سیستەمەکەدا هەیە، پێویستە تێکۆشان لە دژی هێرشە بێباکانەی هێزە نێرینە فاشیستەکان کە لە هەوڵی سەرکوتکردنی بەرخۆدانی ئێمە و کۆمەڵایەتیکردن و بەهاکانمان و دەستکەوتەکانمان و ناسنامەی خۆمان لە کوردستان دا هەیە زیاتر بکەین، ئەم هێرشانەی ئێستا تەنیا دژی دەستکەوتەکانی ژنێک نییە، بەڵکو هێرشی دوژمنانەیە بۆ سەر ژنان خۆیان.

 

پێویستە خۆپاراستن لە هەموو شوێنێک زیاد بکرێت

تاکە ڕێگا بۆ ڕێگەگرتن لەو کۆمەڵکوژیانە بەرزکردنەوەی بەرگری خودی ژنانە، ئێمەی ژن دەبێت لێپرسینەوە لەو هێزە دڕندەیە بکەین کە بە ئەقڵیەت و سیاسەت و کردەوەکانیان بەرپرسیاری ئەم کۆمەڵکوژیانەن، ئەوەندەی مرۆڤ بتوانێت پێکەوە بوەستێت، پێویستی بە بەرزکردنەوەی تێکۆشان و بەرزکردنەوەی بەرگری لە خۆی هەیە، کردەوە دڕندانەکانی ڕژێمە فاشیستەکان کە لە هەموو بوارەکانی ژیانەوە زوڵممان لێ دەکەن، لەسەر ئێمەی ژنی جێبەجێدەکەن، ئەوان دەیانەوێت ئێمە ببینە جێگایەک بۆ ئەوەی بەپێی سیستەمی نێرینە زاڵەکە هەڵسوکەوت بکەین، ئەم کارە بە دانانی زەمینەی ئابووری و سیاسی و ئایدیۆلۆژی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی دەکەن.

 

بۆیە دەبێت لە هەموو کات زیاتر دژی ئەو سیستمە دڕندەیە تێبکۆشین، کە ڕێگری لە بنبڕکردنی ویست و وشە و چالاکی و ڕێکخراوەکانی ژنان دەکات، داوا لە هەموو گەلەکەمان دەکەین بە پلەی یەکەم ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ژنانی بەلووچ و فارس و ئازەری لە هەموو ناوچەیەکدا خۆیان ڕێکبخەن و خەباتی سروشتی خۆیان دژی ئەو سیاسەتە داگیرکاریانە بەرز بکەنەوە.

 

داوا لە هەموو ژنان دەکەین کە لە دژی ئەو هێرشانە یەکبگرن و بەرخۆدان زیاتر بکەن، ئەمڕۆ بێدەنگبوون بەرامبەر ئەم دڕندەییە مانای ئەوەیە کە ئەوان ڕێگایان بۆ کۆمەڵکوژییەکانی سبەینێش کردووەتەوە، ئێمە ڕایدەگەیەنین کە بە بەرفراوانکردنی بەرخۆدان دژی داگیرکاری و پیشەیی و سیاسەتەکانی هێزی پیاو لە هەر چوار پارچەی کوردستان، ژیانی ژنان بەرز دەنرخێندرێت، ژنان بەڕێکخستن بەهێز دەکەین و بەو کارە دەتوانین هێرشە دڵڕەقانەی فاشیزم و ڕەگەزپەرستانە بوەستێنین.

 

"ئێمە لێپرسینەوە لە سیستم و ئەم جیهانە دڕندە زاڵ ، زاڵبوونی پیاو و سیستم دەکەین"

کۆمەڵکوژی ژنە شەڕڤانی ئەرمەنی، ئەنوش ئابیتان لەلایەن سوپای ئازەربایجانەوە بە تووڕەیییەکی دڕندانە ئیدانە دەکەین، ئێمە ڕایدەگەینین کە ئەم کۆمەڵکوژییە لە ئەنجامی عەقڵیەتێکی هاوشێوەوە دەبێتە هۆی دروستکردنی هێڵی هاوبەشی خەباتی ژنانی ڕێکخراو، لەسەر ئەم بنەمایە جارێکی تر یادی هەموو ئەو ژنانە دەکەینەوە کە لە ئەنجامی زوڵم و ئەشکەنجە و چەوساندنەوەی دەوڵەتە داگیرکەرەکان گیانیان لەدەستداوە، پەیمان نوێ دەکەینەوە کە لێپرسینەوە لە سیستم و ئەم جیهانە دڕندەیەی پیاوان دەکەین".