دوو دادنووسی ژن لە سۆران و قەرەداغ دەستبەکار دەبن
دوو دادنووسی ژن لە فەرمانگەکانی دادنووسی قەرەداغ و ئیدارەی سۆران دەستبەکاربوون و سوێندی یاساییان خوارد.
ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ لە مەراسیمێکدا لە وەزارەتی داد-ی هەرێمی کوردستان، هەریەک لە سۆلاڤ ئیدریس عەبدولعەزیز، بۆ فەرمانگەی دادنوسی سۆران و ڕۆشنا حسێن ڕەشید، بۆ فەرمانگەی دادنووسی قەرەداغ دەستنیشان کران.
لە مەراسیمەکەدا هەردوو ژنە دادنووسەکە سوێندی یاساییان خوارد، هاوکات وەزیری داد، پشتگیریی و متمانەی خۆی بۆ دووپات کردنەوە و پێی ڕاگەیاندن: متمانەی زۆرمان پێتانە کە ئیشەکانتان بەدڵسۆزیی و بە وردییەوە ئەنجام دەدەن.
هەر لەو مەراسیمەدا بڕیاردرا فەرمانگەی دادنووسی قەرەداغ بکرێتەوە، کە پێشتر بەهۆی قەیرانی داراییەوە کارەکانی ڕاگیرابوو.