هایدربار: نوێنەرانی ئەمەریکا و ئەوروپا تەنها کۆدەبنەوە و وێنە دەگرن

لە وەڵامی داخستنی خوێندنگاکانی ژنانی ئەفغانی، هایدربار ڕەخنەی لە نوێنەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەوروپا گرت و وتی: ئەوان تەنها کۆبوونەوە دەکەن و وێنە دەگرن بەڵام هیچ هەنگاوێکی کاریگەریان نیە.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ نیسان، هایدربار، نوێنەری بەشی ژنانی هیومان ڕایتس وۆچ لە تویتەر ڕەخنەی لە ئەدای نوێنەرانی ئەمەریکا و ئەوروپا گرت سەبارەت بە داخستنی خوێندنگاکانی ژنان لە ئەفغانستان و وتی: " کاری نوێنەرەکان تەنها کۆبوونەوە و وێنە گرتنە هیچ هەنگاوێکی کاریگەرییان نییە".

 

لە تویتەری خۆیدا نووسیویەتی: "چەندین جار داوا لە نوێنەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەوروپا کراوە سەبارەت بە هەڵوێستی لاوازیان بۆ هەڵگرتنی قەدەغەی سەر قوتابخانەکانی ژنانی ئەفغانی بەڵام کاری ئەوان بە تەنیا بووەتە وێنەگرتن و چاوپێکەوتن، ئەوان لێرە و لەوێ کۆبوونەوەیەکی زوومیان ئەنجامدا و پاشان بە سەرنجێکی بەتاڵەوە نووسیان دەبێت دەنگی ژنانی ئەفغان لە پرۆسەی ئاشتیدا ببیسترێت."

 

بەپێی بەڵێنەکانی تاڵیبان وا بڕیاربوو سەرجەمی خوێندنگاکانی ژنانی ئەفغانی لە ٢١ ئازار دوای ٧ مانگ لە داخستن بکرێتەوە، بەڵام تاڵیبان بڕیارێکی لەناکاوی داخستنی خوێندنگاکانی ژنانی ئەفغانی ڕاگەیاند و وتی: "هەرکاتێک بەپێی شەریعەت و کەلتووری ئەفغانی جلوبەرگێکی گونجاو بۆ قوتابخانەکان دیزاین بکرێت، ئەوا ژنان بە ڕابەرایەتی تاڵیبان دەتوانن بچنەوە خوێندن."