مەغریب، دەستگیرکردنی خوێندکارێک کە هەڕەشەی لە ژنان دەکرد

ئاسایشی مەغریب خوێندکارێکی زانکۆیان دەستگیرکرد بە تۆمەتی هەڕەشەکردن لە ژنان  و هەڕەشەی جەستەیی.

مەغریب

 

لە بەیاننامەیەکدا ئاسایشی ئەکادیر لە مەغریب ڕایگەیاند خوێندکارێکی زانکۆی ٣٨ ساڵیان دەستگیرکردووە کە هەڕەشەی جەستەیی لە ژنان کراوە بە زیانگەیاندنی جەستەیی لە ڕێگەی سیستەمی زانیاریەوە.

 

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە کە ژنێکی بیانی سکاڵای لە دژی گومانلێکراو-خوێندکارەکە تۆمارکردووە بەوەی هەڕەشەی کوشتنی لێکردووە، ئەو ژنە مامۆستا بووە و لە زانکۆیەکی شاری ئەکادیر لە پرۆگرامی هاریکاریی کلتوری نێودەوڵەتی کاری کردووە، دوای ئەوەی ئیمەیل لە گومانلێکراو وەردەگرێت کە لە هەمان زانکۆ بووە، ئەو خوێندکارە هەڕەشەی جەستەیی لێدەکات.

 

دوای ئاگادارکردنەوەی لایەنی ئەمنی و گەڕان بەدوای ئەو خوێندکارەدا لە ماڵەکەی خۆی لە شاری تارودانت لە باشوری مەغریب دەستگیردەکرێت و دەستبەسەر مۆبایل و کەلوپەلەکەیدا دەگیرێت و لە ئێستادا لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.

 

ت.پ