ماوەی ٧ ڕۆژە بەرخۆدانی خەڵکی مەخموور بەردەوامە

خەڵکی کەمپی ئاوارەکانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخموور ماوەیەکە بەرەنگاری هەوڵەکانی سوپای عێراق دەبنەوە بۆ ئەوەی شەو و ڕۆژ بە تەلی دڕکاوی کەمپەکە گەمارۆ بدەن.

مەخموور

 

لە ٢٠ی ئایارەوە سوپای عێراق هەوڵی گەمارۆدانی کەمپی ئاوارەکانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخموور بە سیاج و تاوەر دەدات، بۆ ئەمەش سەدان سەرباز لەگەڵ زرێپۆشەکان ئۆتۆمبێلی کاریان بە دەوری کەمپەکەدا ناردووە، سوپای عێراق هێشتا لەسەر ئەم داوایە بەردەوامە، خەڵکی مەخموور لە بەرەنگاربوونەوەی ئەو هەوڵانەدا بەردەوامن.

 

ماوەی هەفتەیەکە بە بێ پشوودان و بارودۆخی کەشوهەوای خۆڵ و گەرما، شەو و ڕۆژ لە خێوەتەکانی بەرخۆدانیان بەرەنگاری هەڕەشەکانی سوپای عێراق دەبنەوە.