بە دروشمی " ژن، ژیان، ئازادی" تەرمی شەهید ئامینە کارا کرا بەرەو قەندیل بەڕێکرا
بە بەشداری سەدان کەس مەراسیمی ماڵئاوایکردن لە تەرمی شەهید ئامینە کارا بەرەو قەندیل لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.
سلێمانی
دوینێ ٤ کانوونی دووەم تەرمی شەهیدی دووەم کۆمەڵکوژی پاریس " ئەڤین گۆیی" گەیشتە سلێمانی، بەیانی ئەمڕۆ لە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی مەراسیمی ماڵئاوایکردن لە تەرمی شەهیدی تێکۆشەری ڕێگای ئازادی کوردستان شەهید ئامینە کارا بە بەشداری کەسوکاری شەهید و سەدان کەس لە خەڵکی شاری سلێمانی و چالاکوانان و ئازادیخوازان بەرێوەچوو.
لە مەراسیمەکەدا مەدینە کارا لەسەر ناوی بنەماڵەی شەهید ئامینە کارا قسەی کرد و سەرەتا ئاماژەی بەوەکرد کە شەرمەزاری ئەو کەسانە دەکەن کە دەستیان لە شەهید کردنی ئامینە کارا هەبووە و سۆزی بڵندکردنی تێکۆشانی ئازادی دەکەن.
مەدینە کارا لە بەردەوامی قسەکانیدا سوپاسی ئەو کەسانەی کرد کە بەشدار بوون لە مەراسیمی ماڵئاوایکردنی تەرمی شەهید ئامینە کارا، هەروەها لە کۆتایدا مەدینە کارا باسی لەوەکرد کە شەهید ئامینە کارا یەکێکە لە ٦٠ شەهیدی خێزانەکەیان، هیوای خواست کە دواهەمین شەهیدی ڕێگای ئازادی کوردستان بێت و چیتر دوژمنانی گەلی کورد لە ناوبچن.
ژنان لاواندنەوەیان لەسەر تەرمی شەهید کرد و لە کۆتایدا بەشداربووانی مەراسیمەکە گوڵیان لەسەر تەرمی شەهید دانا و ژنان دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" یان دەوتەوە و پاشان تەرمی شەهید ئامینە کارا بەرەو قەندیل بەڕێکرا.
شەهید ئامینە کارا ٣٤ ساڵ ژیانی خۆی تەرخان کرد لە پێناو دۆزی کورد و ئازادی ژنان، هەر لەو پێناوەشدا شەهیدکرا لە ٢٣ی کانوونی یەکەم لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا.