ئەو کچەی لە هەڵەبجە سووتا، گیانی لەدەستدا

پێش چەند ڕۆژێک بەهۆی ئاگرکەوتنەوە دایک و کچێک لە هەڵەبجە سوتان، دایکەکە پیشتر گیانیلەدەستدابوو، کەمێک پێش ئێستا کچەکەشی لە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

بەرزان عوسمان وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند، ئەو کچ و دایکەی لە چەند رۆژی رابردوو لە هەڵەبجە سوتان، دایکەکە پیشتر گیانیلەدەستدابوو، کەمێک پێش ئێستا کچەکەشی لە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا.

 

چەند ڕۆژێک پێش ئێستا لە گەڕەکی شارەوانی هەڵەبجە بەهۆی لێچوونی غازەوە ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە، دایکێک و کچەکەی بە سەختی سووتان و برینداربوون، دایکەکە پێشتر گیانیلەدەستدا و کچەکەش کەمێک پێش ئێستا بەهۆی سەختی برینەکەی گیانیلەدەستدا.