٢٥ خوێندنگای شاری سلێمانی مەترسی ڕووخانیان لەسەرە

لە سنووری پارێزگای سلێمانی ٢٥ خوێندنگا مەترسی ڕووخانیان لەسەرە، لە ئەگەری نۆژەن نەکردنەوەی خوێندن تیایدا ڕادەوەستێت.

ناوەندی هەواڵ

 

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی، بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوا ئامار و زانیارییەکانی یەک ساڵی کارکردنی بەرێوەبەرایەتییەکەی خستەڕوو.

 

بەناز ڕەمەزان، بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئاماژەی بەوەدا، لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژئاوا ٢٥ خوێندنگا هەیە کە مەترسی ڕوخانیان لەسەرە، ئەگەر نۆژەن نەکرێنەوە یان پلانێکی چارەسەرکردنی بۆ دانەنرێت ئەگەری ڕاگرتنی دەوام تێیدا هەیە.

 

ئەوەشخرایەڕوو، ٢١ لیژنەی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە بۆ ٤٠٥ ناوەندی خوێندنی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکە پێکهێنراوە بۆ ئەوەی کێشەکان دەستنیشان بکرێن و چارەسەریان بۆ بدۆزرێتەوە.

 

لە بەردەوامی کۆنگەرەکە بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوا باسی لەوەکرد، لە ماوەی ساڵێکدا ٦٠ کەس لە سنووری بەڕیوەبەرێتییەکەیان لەسەر کارەکانیان لابراون، ٨٦ کەس خانەنشین بوون و ١٩ حاڵەتی مردن تۆمارکراون.