ڕۆڵی ژنان لە گەیشتن بە ئاشتەوایی و کۆتاییهێنان بە دابەشکاری

ژنانی فەلەستینی خوازیاری بەهێزکردنی بەشدارییان لە کۆتاییهێنان بە دابەشبوون و چالاککردنی بوونی پێکهاتەی ژن لە لیژنەکانی ئاشتەوایی و دامەزراندنی هەڵبژاردنی یاسادانان لەسەر بنەمای دادپەروەری و یەکسانی لە کەرتی غەززە و کەرتی ڕۆژئاوا.

نەغم کەراجە

 

غەزە- بۆ تیشک خستنە سەر ڕۆڵی ژنانی فەڵەستینی لە گەیشتن بە ئاشتەوایی نیشتمانی و کۆتاییهێنان بە دابەشبوون، ناوەندی فەڵەستینی "موساوا" کۆنفرانسێکی لە ژێر ناوی "دادپەروەری و گەیشتن بە ئاشتەوایی نیشتمانی" ڕێکخست.

 

ئەندامی ئەنجوومەنی یاسادانان، خالیدە جەرار، لە میانی دەستێوەردانی خۆیدا لە کۆنفرانسەکەدا کە دوێنێ شەممە لەلایەن ناوەندی فەڵەستینی "موساوا"ەوە ڕێکخرابوو، جەختی لەسەر ئەو ڕۆڵە کارایە کرد کە ژنان لە گۆڕەپانی سیاسیدا دەیگێڕن، سەرەڕای ئەو ئاستەنگە کۆمەڵایەتیانەی کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، گۆڕینی کولتوری چەقبەستووی دامەزراو یەکەم هەنگاوی ڕاستەقینەیە بۆ بەهێزکردنی ژنان لە بڕیاردان، جەختی لەسەر پێویستی ئامادەبوونی ژنان لە لیژنەکانی ئاشتەوایی و خێراکردنی کۆتاییهێنان بەو پرۆسەی دابەشبوونە کرد کە ڕێگری لە دەرکردنی یاسا و یاساکان دەکات کە پاراستنی کۆمەڵگەیە لەسەر ئاستی گشتی.

 

لە پەراوێزی کۆنفرانسەکەدا، چالاکوانی فێمینیست فاتن حەرب بە ئاژانسەکەمانی ڕاگەیاند، "ژنانی فەڵەستینی تووشی دووبەرەکی بوونەتەوە، دایک بوون و دیل بوون، بۆیە دەبێت ڕۆڵێکی کارایان هەبێت لە گەیشتن بە یەکێتی نەتەوەیی و ئاشتەوایی، کۆتاییهێنان بە دابەشبوون و فشارخستنە سەر لایەنەکانی ململانێ، بەو پێیەی ئەوان نیوەی کۆمەڵگەن و لە نێو قوربانییەکان کە بە زۆرترین زیانلێکەوتووەکانی دابەشبوونەکە دادەنرێت.

 

جەختی لە گرنگی بەرزکردنەوەی بەشداری سیاسی ژنان لە دیالۆگە نیشتمانییەکان کرد لە ژێر ڕۆشنایی غیابی سیستماتیکی ژنان لە پێگەی بڕیاردان و یەکخستنی هەوڵەکانی ژنان لە پێناو بەرزکردنەوەی ئاستی سیاسی و کۆمەڵایەتی ژنان، جەختی لەسەر پێویستی ئامادەبوونی ژنان کردەوە لە لیژنەکانی ئاشتەوایی.

 

ناوبراو جەختی لە گرنگی جێبەجێکردنی هەڵمەتەکانی فشار و داکۆکیکردن کردەوە بۆ تیشک خستنە سەر ڕۆڵی ژنان لە کۆتاییهێنان بە دابەشبوون و دوورخستنەوەی لە ڕەگەوە.

 

 

هاوکات ڕاوێژکارە، بەسما میسری، داوای لە ژنان چ کرێکار، پیشەیی یان ئەکادیمی کرد، هەوڵەکانیان چڕتر بکەنەوە و سەرنجیان لەسەر گرنگی ڕۆڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی خۆیان و چۆنیەتی تێگەیشتن لە دۆزی فەڵەستین و گەیشتن بە ئاشتەوایی نیشتمانی بە ڕێکوپێکی بۆ گەیشتن بە بەشداریکردن لە کۆڕبەندی گشتی یان دامەزراوەکان.

 

جەختی لەسەر پێویستی ئامادەبوونی ژنان لە کورسییەکانی یاسادانان و سەندیکاکان و شوێنەکانی بڕیاردان کردەوە بۆ ئەوەی دەستڕاگەیشتنیان بەو دەسەڵاتە نیشتمانییە مسۆگەر بکات کە وایان لێدەکات بڕیاری تایبەت بدەن کە خزمەت بە پرسەکانی ژنان بکات، کە هاوکاتە لەگەڵ ڕووداوە سەختەکانی دۆخی ئێستا، چ سەختی سیاسی و ئابووری لە ئەنجامی گەمارۆی سەپێنراودا بێت،  وتی: "ئێمە وەک ژنانی فەڵەستینی هاوبەشین لە خەباتکردن وە شوێنپێیەکی تایبەتمان لە هەموو بوارەکاندا بەجێهێشتووە."

 

 

پارێزەر سوهام شاوا وتی:  "ژنان بەهای خۆیان لە هەموو پێگە و ئاستەکاندا سەلماندووە و هەموو پۆستەکانیان هەبووە و لەسەر ئەم بنەمایە دەبێت ڕۆڵێکی کاریگەریان هەبێت لە بەدیهێنانی ئاشتەواییدا".

 

بە ئاماژەدان بەوەی کە یاساکە ڕێژەیەکی بۆ ژنان تەرخان کردووە، بەو هیوایەی هەڵبژاردنی فەڵەستین لەسەر بنەمای دادپەروەری و یەکسانی بەڕێوە بچێت کە ڕێگە بە ژنان بدات بەشداری بکەن و خۆیان کاندید بکەن.

 

ڕوونیشی کردەوە کە ژنانی فەڵەستینی هێشتا لەکاتی چوونە ناو گۆڕەپانی سیاسی و خۆکاندیدکردن بۆ پارتە سیاسییەکان و بەکارهێنانی مافی سروشتی خۆیان بۆ بەشداریکردن، کۆمەڵێک ئاستەنگ ڕووبەڕووی دەبنەوە، بوونی ژنان لە کۆمەڵگەیەکی پیاوسالاردا کە لە بەشداریی گشتی دووریان دەخاتەوە و بە جێگای ڕاستەقینەی خۆیان لە ماڵدا دەزانێت، هەڵەیەک کە وایان لێدەکات لە هەڵوێستی بڕیاردا غیاب بن و ئاراستەکانیان بگۆڕن، کە کولتووری پیاوسالاری و نێر باڵادەست بووە هۆی پەراوێزخستن و وەدەرنانی ژنان لە کایە گرنگ و چارەنووسسازەکان.