لافاو لە پاکستان: ١٠٠ هەزار کەس شوێنەکانیان بەجێهێشت

لە ماوەی سێ هەفتەی ڕابردوودا زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەس بەهۆی لافاوەوە ناوچەکانی خۆیان بەجێهێشت، کە بەهۆی بارانی مۆنسۆنەوە لە پاکستان زیانیان بەرکەوتووە.

ناوەندی هەواڵ

 

باران بارین لە پارێزگای پەنجابی پاکستان بووە هۆی لافاو، لەو ناوچانەی بەهۆی لافاوەوە زیانیان بەرکەوتووە، کاری ڕزگارکردن بەردەوامە بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گەڕان و ڕزگارکردن، بەهۆی لافاوەکەی ڕووباری سوتلێج و لافاوی ناوچەکانی دەوروبەریەوە کارەکان فراوان بوون، زۆربەی کارەکانی ڕزگارکردن لە ناوچەکانی بەهاوالپور و کاسور بەردەوامە. لە ماوەی سێ هەفتەی ڕابردوودا زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەس لە شوێنەکانی خۆیان لابراون.

 

لافاو لەوانەیە بەردەوام بێت

ئاژانسی بەڕێوەبردنی کارەساتی نیشتمانی پاکستان ڕایگەیاند ئاستی ئاوی ڕووباری ڕاڤی لە ئێستادا ئاساییە، بەڵام لەوانەیە لەم هەفتەیەدا لافاو لەسەر ڕووباری سوتلیش ڕووبدات، موحسین نەقڤی سەرۆکی حکومەتی ویلایەتی پەنجاب وتی: بارانی مۆنسۆن ڕێگە بە دەسەڵاتدارانی هیندستان دەدات ئاوی زیاتر بۆ ناو ڕووباری سوتلێج بڵاوبکەنەوە کە بووە هۆی لافاو لەسەر سنووری پاکستان.

 

هەموو ساڵێک باران بارین لە مانگی حوزەیران و ئەیلوولدا زیانی گەورەی بە پاکستان گەیاندووە، ساڵی ڕابردوو ٣٣ ملیۆن کەس بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستداوە، تێچووی کارەساتباری وڵاتەکە زیاتر لە ٣٠ ملیار دۆلارە.