ناسنامەی ئەو ژنەی لە دەربەندی ڕانیە خنکابوو، ئاشکرا کرا

پاش چوار ڕۆژ بێسەروشوێنبوون، تەرمی ژنێکی ٢٦ ساڵان لە دەربەندی ڕانیە دۆزرایەوە، تا ئێستا هۆکاری مردنەکەی ئاشکرا نەبووە.

ناوەندی هەواڵ

 

بەرگری شارستانی ڕانیە ڕایگەیاند، ناسنامەی تەرمی ئەو ژنەی لە دەربەندی ڕانیە دۆزرایەوە، ئاشکرابوو.

 

عەلی قادر، وتەبێژی بەرگری شارستانی ڕانیە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسی دا ڕایگەیاند: ئەو ژنەی بەیانی ئەمڕۆ لە زێی بچوک تەرمەکەی دۆزرایەوە، ناوی "رۆژان محەمەد"ـە و تەمەنی ٢٦ ساڵ بووە.

 

هەر لە کۆنگرەکە دا کەسوکاری ئەو ژنە ڕایانگەیاند، لە ڕۆژی ١٨ـی ئەم مانگەوە ئەو ژنە دیار نەماوە، زانیاری لەسەری نیە.

 

هاوکات وتەبێژی بەرگری شارستانی ڕانیە، ئاماژەی پێکرد، لێکۆڵینەوەکان دەستیپێکردووە، بۆ زانینی ڕاست و دروستی هۆکار و شێوازی مردنەکەی، تەرمەکەیان ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە.