شیرین یونس: پارتی دژی یەکڕیزی و سازانی نیشتمانییە

شیرین یونس، پەرلەمانتار ئاماژە بەوەدەکات کە پیویستە یاسای هەڵبژاردن هەموار بکرێتەوە بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ ئەوەدا نییە دەشڵێت: "پارتی ئامادەیە لە پێناو بەرژوەندییە حزبییەكانی خۆیدا تەواوی هەرێمی كوردستان بفرۆشێت".

ناوەندی هەواڵ

 

شیرین یونس، پەرلەمانتاری هەرێمی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە میدیای فەرمی یەنەکە، ئاماژەی بەوەداوە کە ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران پرۆژەیاسایەکیان بۆ هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن پێشکەش بە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کردووە، بەڵام ئەم هەموارکردنەوەیە پێویستی بە کۆدەنگی سەرجەم حزب و لایەنەکان هەیە و تا ئێستا پەدەکە دژی پرۆژە یاساکەیە.

 

ئەو پەرلەمانتارە وتوویەتی، "پارتی ئامادەیە لە پێناو بەرژوەندییە حزبییەكانی خۆیدا تەواوی هەرێمی كوردستان بفرۆشێت و دژی یەكریزیی و سازانی نیشتیمانیی بووەستێتەوە."

 

ئەمە لە کاتێکدا ١ی تشرینی یەکەم دیاریکراوە تا هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی تێدا ئەنجامبدرێت، بەڵام ماوەی یاسایی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کۆتایی هاتووە و ناتوانرێت بەشێوەیەکی یاسایی ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردن بکرێت و ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا.

 

ت.پ