هەوای ماڵەوە لە وەرزی زستان لەوانەیە ببێتە هۆی ماندوو بوون

داخستنی دەرگا و پەنجەرەی ماڵەکان لە وەرزی زستاندا بۆ خۆپاراستن لە سەرما، ڕەنگە ببێتە هۆی تێکچوونی تەندروستی و بێزارکردنی سییەکان، بۆ ئەو مەبەستەش چەند چارەسەرییەک دەخرێتەڕوو.

ناوەندی هەواڵ

 

خەڵک بەگشتی لە وەرزی زستاندا لە ماڵەکانیان بۆ ڕێگریکردن لە هەوای سارد دەرگا و پەنجەرەکان بە تەواوی دادەخەن، ئەمەش کوالێتی هەوای ماڵەکەت لە مانگەکانی زستاندا خراپتر دەبێت، تا ئەو کاتەی دەست دەکات بە بێزارکردنت، وەک ماندووبوونی سییەکان.

 

هەوای قەتیس ماوەی ناوماڵ وەک دوانە ئۆکسیدی کاربۆن دەتوانێی ببێتە هۆی کۆکە و هەوکردنی سییەکان، هەروەها هەوکردنی سییەکان دەتوانێت ماندووییەکی درێژخایەن دروست بکات.

 

چەند چارەسەرییەک:

ڕووەکەکان ڕێگایەکی سەرسوڕهێنەرن بۆ درەوشانەوەی شوێنی ژیانت و زیادکردنی ئۆکسجین لە دووانە ئۆکسیدی کاربۆن.

 

بۆ کەمکردنەوەی ئاستی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن، دەرگاکانی ژووری نوستن لە شەودا بە کراوەیی بهێڵەوە، چونکە داخستنی دەرگای ژووری نوستن دەتوانێت ببێتە هۆی دروستبوونی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن، بەپێی توێژینەوەکانی زانکۆی تەکنەلۆجیای ئایندهۆڤن لە هۆڵەندا، ئەم هۆکارە دەبێتە ڕێگریکردن لە خەو و سەرئێشە.

 

بۆ کەمکردنەوەی کاردانەوەکانت بۆ تۆز و خۆڵ، میوە و سەوزەوات زیاد بکە، چونکە یەکێکن لە باشترین ڕێگاکان بۆ کەمکردنەوەی کاریگەری تۆزی ماڵەکەت لەسەر سییەکانت.

 

توێژینەوەیەکی ساڵی ٢٠٢٢ ئەوەی خستەڕوو، ئەو بەشداربووانەی گرنگیان بە خواردنی سەوزە و میوە داوە، دژە هەستیامینێکی سروشتییان بۆ دروستبووە و بۆ ماوەی چوار هەفتە حەساوە بوون.