لە  ئیتاڵیا بە گۆرانییەک پاڵپشتی لە شۆڕشی ڕۆژئاوا کرا

کۆری ئینفرانجیبیلی شاری پیاچێنزای ئیتاڵیا و ڕەتە ژن لە ئیتاڵیا گۆرانییەکیان بۆ پشتیوانی لە ژنانی ڕۆژئاوای کوردستان و دژی هێرشەکانی سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بڵاوکردەوە.

ئیتاڵیا

 

هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی سەر بە تورکیا بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامە. ناڕازیبوون لە بەرامبەر ئەو هێرشانە و پشتیوانی لە خەڵکی ڕۆژئاواش لە فراوانبووندایە.

 

لە چوارچێوەی پشتیوانی بۆ ئەو خەڵکەی کە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ژێر هێرشدان، کۆری ئینفرانجیبیلەی شاری پیاچێنزا لە ئیتاڵیا و ڕەتە ژن لە ئیتاڵیا گۆرانییەکیان بۆ پشتیوانی لە ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و شۆڕشی ژنان بڵاوکردەوە.

 

"بژی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک"

کۆری ئینفرانجیبیلی شاری پیاچێنزا لە ئیتاڵیا و ڕەتە ژنی ئیتاڵیا پێش ئەوەی گۆرانیەکەیان پێشکەش بکەن، دەڵێن: بە هاوڕێیەتی و پشتیوانیمان سڵاو لە بەرخۆدانتان دەکەین، بژی ڕۆژاڤا، بژی بەرخۆدان، بژی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک، بەهیوای سەرکەوتن.