سەباحەت تونجەل: پێویستە لە دژی قەیوم ڕێگای تێکۆشان بکەینەوە

سەباحەت تونجەل، سیاسەتمەداری کورد لە دیدارێکدا لەگەڵ ژنان قسەی کرد و وتی: هێرشێک کراوەتە سەر سیستمی هاوسەرۆکایەتی، هێڵی ڕزگاریخوازی ژنانمان، وەک ژن دەبێت لە ژدی قەیوم ڕێگای تێکۆشان بکەنەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەنجومەنی ژنانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان "دەم پارتی" بە بەشداری سەباحەت تونجەل، سیاسەتمەداری کورد لە شاری مێرسین کۆبوونەوەی لەگەڵ ژنان ئەنجامدا، پێش چالاکییەکە دایکانی شەممە و نوێنەرانی پارتەکە لە کاتی چوونە ناو شارەکەدا بە گوڵەوە پێشوازییان لە سەباحەت تونجەل کرد.

 

 لەبەردەم بینای دەم پارتی لە مێرسین کە کۆبوونەوەکە تێیدا بەڕێوەچوو، زۆرێک لە ژنان بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" پێشوازییان لە سەباحەت تونجەل کرد، پەریهان کۆجا، پەرلەمانتاری مێرسینی دەم پارتی و نوێنەری ڕێکخراوەکانی ژنان و ژمارەیەکی زۆر لە ژنان بەشداری کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ ژنان کرد، باس لە سیاسەتی قەیوم و کێشەی ڕۆژانەی ژنان و خەبات دژی هێرشی ژنان کرا.

 

"بەرخۆدانێکی گەورە هەیە"

 پەرلەمانتار پەریهان کۆجا لە کۆبوونەوەکەدا قسەی کرد و ڕایگەیاند، زیاتر لە مانگێکە خەباتێک لە دژی تۆڵەسەندنەوە هەیە و وتی: لە ٣ی حوزەیرانەوە بە وتنی ڕێگە نادەین ئیرادەمان دەستبەسەر بکرێت، سەرۆک شارەوانییەکانمان لە شەقامەکانن و خەبات زیاد دەکەین و بە ئیرادەی گەلەوە دەچینە سەر شەقامەکان، ڕێپێوانی شاری وان بە ئیرادەیەکی گەورەی دایکانی ئاشتی و هەڤاڵانمان و گەلەکەمان بەڕێوە دەچێت، لە هەموو بەشێکی وڵاتدا بەرخۆدانێکی گەورە لە دژی شەپۆلی سێیەمی قەیوم هەیە.

 

"ژنان کاریگەر دەبن"

سەباحەت تونجەل لە دوای پەریهان کۆجا قسەی کرد و کاریگەریی سیاسەتەکانی قەیومی لەسەر ژیانی ژنان ڕوون کردەوەو وتی: هاوسەرۆکایەتی بریتییە لە نەهێشتنی سیاسەتی پیاوسالاری، دەستوەردانەوەی ژنان لە چوارچێوەی یەکسانی نێوان ژن و پیاو، بەشداریکردنی ژنان لە بڕیاردان و میکانیزمەکانی جێبەجێکردن، بوونی ژنان لە هەموو بوارەکانی ژیان و نوێنەرایەتی یەکسان، هەربۆیە سەرەتا هێرشیان کردە سەر هاوسەرۆکایەتی، هاوسەرۆکایەتی دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ ژنان، دەبێت هاوسەرۆکایەتی لانیکەم بە یاسای ژمارە ٦٢٨٤ پشتگیری بکرێت و وەڵامی هێرشەکان بدرێتەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، هاوسەرۆکایەتی تەنها دەستکەوتی ژنانی کورد نییە، بۆچی کاتێک هاوسەرۆکایەتی لە ناوەند جێبەجێ دەکەین کێشە نییە، بەڵام کاتێک لە حکومەتە خۆجێییەکان جێبەجێی دەکەین دەبێتە کێشە؟ چونکە مرۆڤەکان دەبێ بەم پێیە خزمەت بکەن، ئەمەش بەو مانایەیە کە هەموو کەسێک کە لە شارەکاندا دەژی، خزمەتگوزاریی یەکسان لە شارەوانییەکان وەردەگرێت، هاوسەرۆک ئامانجی ئەوەیە ئەم شارانە بکاتە شارێک کە ژنان بتوانن ئارام ببن، ڕژیمی دەسەڵاتدار هەموو ئەم دەستکەوتانە لە ژنان دەسەنێتەوە، کاتێک قەیوم بۆ یەکەمجار هات، ٤٣ دامەزراوەی ژنانمان داخران، بەڵام پیاوان بۆ هەموو ئەو دامەزراوانە دەستنیشانکران، دامودەزگاکان لە دەرەوەی مەبەستی خۆیان بەکارهێندران، قەیوم هێرشێکی ئایدیۆلۆژییە لە دژی هێڵی ئازادی ژنان.