زەینەب خۆراسان: ساڵی ٢٠٢٣ ساڵی خاوەنداری لە بەهاکان بوو

زەینەب خۆراسان، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کۆمەڵەی ئازاد و دیموکراتیکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان "کۆدار" هەڵسەنگاندنی بۆ بارودۆخی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کرد و وتی: ساڵی ٢٠٢٣ ساڵی خۆناساندن و خاوەندارێتی بەهاکان بوو.

سەما زیلان

 

سلێمانی- زەینەب خۆراسان، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کۆمەڵەی ئازاد و دیموکراتیکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان "کۆدار" بە وردی باسی لە بارودۆخی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کرد لە ماوەی ساڵێکدا، تیشکی خستە سەر سیاسەتەکانی ئێران دژ بە ژنان و وتی: لە هەموو کاتێک زیاتر ڕژێمی ئێران بە شێوەیەکی سیستماتیکی هێرشی کردە سەر ژنان بۆ ئەوەی تۆڵە لە ژنان بکاتەوە، ئەمساڵ سەدان ژن دەستگیرکراون و لە سێدارە دراون.

 

"ژن کاریگەری لەسەر تەواوی کۆمەڵگە هەیەو دایکی کۆمەڵگەیە"

زەینەب خۆراسان، بەم شێوەیە دەستی بە هەڵسەنگاندنەکانی کردو وتی: ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ساڵێکی تەواو لە خەبات و هەڵوێست و بەرخۆدانیان بەجێهێشتووە، ئەمساڵ ساڵی سەربەخۆیی بوو، خاوەندارێتی بەهاکان بوو، لە هەموو شوێنێک زیاتر، کولتووری ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران قووڵترە، بۆیە کاتێک سەیری مێژووی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەکەیت، دەبینیت کە ژنان هەمیشە پێشەنگایەتی ئەو شۆڕشانە دەکەن کە تا ئێستا لەوێ ڕوویانداوە، ژنان هەمیشە ڕۆڵێکی گرنگیان هەبووە لەم شۆڕشانەدا، لە گۆڕینی سیستم و دەسەڵاتدا، ژنان هەمیشە بە سەختی تێکۆشانیان کردووە، لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا ئەمە زۆر بە ڕوونی ڕوویداوە. لە شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران سەریهەڵدا، خەبات و بەرخۆدانی ژنان لە ئاستێکی گەورەدا بڕیاردەر بوو، ژن دایکی کۆمەڵگەیە، بۆیە هەمیشە کاریگەری لەسەر هەموو کۆمەڵگە هەیە. ئەم کاریگەرییەی ژنان لە بەرزترین ئاستی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندایە.

 

"ئەم هەڵوێستە بووە تێکۆشانێکی بەهێز"

زەینەب خۆراسان بەردەوام بوو لە هەڵسەنگاندنەکانی و وتی: لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ژنان پێگەیەکی بەهێزیان هەیە، سەرەڕای هەموو ئەو هێرشانە تا ئێستا لە سروشتی خۆیان دانەبڕدراون، بێگومان ئەم دیمەنە کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر کۆمەڵگە هەیە، ئێران لە هەموو کات زیاتر هێرش دەکاتە سەر ژنان دەیەوێت سروشتی ژنان بەتاڵ بکات، بۆ نموونە، لەژێر ناوی نەشتەرگەری جوانکاریدا، جوانکاری ژنان لە ڕووی ڕۆحی و جەستەییەوە خراپتر دەبێت، لەگەڵ ئەم کردارانەدا، دەیەوێت گەڕانی ژنان سنووردار بکات لەگەڵ ئەوەشدا، ژنان هەڵوێستێکی بەهێزیان لەم شۆڕشەدا نیشانداوە، ئەم هەڵوێستە بوو بە خەباتێکی بەهێز، ئێمە بینیمان، بەتایبەتی لە ماوەی ئەمساڵدا، ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران تەنها بە نیشاندانی هەڵوێست سنووردار نەبوون، بەڵکو گەیشتوونەتە ئاستی ڕێکخستنی خۆیان، ژنان هێزی بەرخۆدانی خۆیان پەرەپێدا و لە هەمان کاتدا ڕێبازێکی زانستییان هەبوو لە هەموو بوارەکاندا، لەگەڵ ژناندا، ئەو هەستانەی زانست کە چەندین ساڵە لەگەڵیان بووە بەخەبەر هاتووە، شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کاریگەری ڕێبەر ئاپۆی لەسەر ژنان دەرخست.

 

"ڕێگا و هێڵە سەرەکییەی خۆی ناسییەوە"

زەینەب خۆراسان لەبارەی کاریگەری بیر و هزری رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەسەر ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران وتی: شۆڕشی ژنان کە لە ساڵی ١٩٨٠ لەلایەن ڕێبەر ئاپۆوە دامەزرا، بەهێزترین بنەمای خەباتی ژنان بوو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەمڕۆ، نەک تەنها لەسەر شەقامەکان، بەڵکو پێویستە کاریگەری زیاتر لەسەر ژیانی کۆمەڵایەتی هەبێت، لە پەیوەندییەکانی نێوان ژن و پیاو لە ناو هەر خێزانێکدا، لە نێوان دایک و منداڵدا، لە هەمان کاتدا لە نێوان ژنان و کۆمەڵگەدا بە گشتی، ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران هێڵی سەرەکی خۆیان لەگەڵ ئەم شۆڕشەدا ناسی، ژنان ئێستا خەبات دەکەن بۆ ناسنامە و بوونی خۆیان، لەم شۆڕشەدا، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئێران و لە دەرەوەی وڵات، هەر ژنێک خاوەندار لەی ناسنامەی خۆی کرد، لەبەر ئەوە هەموو ژنێک خۆی لەم شۆڕشەدا بینی و لە هەموو شوێنێکی جیهاندا، ژنان لە ڕێگەی خەباتی خۆیانەوە شوێنی خۆیان لەم شۆڕشەدا گرت. ژنان جارێکی دیکە لە دژی پیاوسالاری ڕاپەرین.

 

"ژنان دەکوژرێن"

زەینەب خۆراسان باسی لە سیاسەتی قڕکردن دژی ژنان کرد کە لەلایەن ڕژێمی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و سەرانسەری ئێران وتی: دوای شۆڕش، ڕژێم بە دڵنیاییەوە بەهۆی ترسی لە ژنان هێرشە زایەندپەرستییەکانی زیاد کرد، بۆ ئەوەی ئەم شۆڕشە سەرکوت بکات و ژنان بترسێنێت، پشتی بە هەموو ڕێگایەک بەستووە، بە دڵنیاییەوە لەم خەباتەدا، ژنان باجێکی زۆریان دا. ئێستا کۆمەڵگە ڕووبەڕووی قەیرانێکی گەورە دەبێتەوە لە هەموو بوارەکانی ژناندا، لە نێو ئەو قەیرانانەدا، کە زیانیان بەرکەوتووە، هێشتا ژنانن، بارودۆخی ئابووری، هەژاری، کۆچ و هەر کێشەیەک کە ڕووبەڕووی کۆمەڵگە دەبنەوە کاریگەرییان لەسەر ژنان هەیە.

 

"پێویستە ژنان لە هەموو بوارەکاندا زیاتر خۆیان ڕێکبخەن"

بێگومان ژنان خەبات دەکەن و خۆیان ڕێکدەخەن، بەڵام لەم حاڵەتەدا ئاستی ئەم هەوڵانە بەس نییە، بۆیە پێویستە ژنان لە هەموو بوارەکاندا زیاتر خۆیان ڕێکبخەن، ساڵانە نزیکەی ١٣ بۆ ١٤ ملیۆن ژن لە تەمەنێکی بچووکدا هاوسەرگیری دەکەن، هەروەها ئەمە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا بە ڕێژەیەکی گەورە ئەنجام دەدرێت، ئەمەش ئەنجامی سیاسەتەکانی ڕژێمە، پێویستە ژنان هەڵوێستێکی ئەخلاقی زیاتر لە دژی ئەم کردارە ناڕەواییە بگرنەبەر و ڕێکخراوی خۆیان لە دژی بەهێز بکەن، ڕژێمی ئێران هەموو جۆرە هێرشێکی قڕکردن بۆ سەر ژنان لە بەرزترین ئاستدا ئەنجام دەدات.

 

"لە دەوری ئەو مەشخەڵە کۆببنەوە کە ڕێبەر ئاپۆ دایگرساندووە"

زەینەب خۆراسان لە وتارەکەیدا باسی لە فشارەکانی ڕژێمی ئێران بۆ سەر ژنان کرد لە ڕێگەی دەستگیرکردنەوە و وتی: ڕژێمی ئێران بە شێوەیەکی سیستماتیکی هێرشی کردووەتە سەر ژنان بۆ ئەوەی لە هەموو کاتێک زیاتر تۆڵە لە ژنان بکاتەوە، ئەمساڵ سەدان ژن دەستگیرکراون و لە سێدارە دراون لە نێو ئەو ژنانەدا، هاوڕێی خەباتمان لە کژار، وریشە مورادی، کە کاری کۆمەڵایەتی و ڕێکخستنی ژنانی دەکرد، لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە دەستگیرکراو هیچ زانیارییەک دەربارەی نییە، بەمەش گومانمان لە بارودۆخی هاوڕێکەمان هەیە، وریشە مورادی شەو و ڕۆژ بەردەوام کاری بۆ ژنان دەکرد.

 

"ڕۆژانە ژنان لە زیندانەکانی ئێران لە سێدارە دەدرێن"

زەینەپ خۆراسان تیشکی خستە سەر بارودۆخی زیندانەکانی ئێران و وتی: لەگەڵ هاوڕێمان وریشە مورادی، پەخشان عەزیزی، چالاکوانی مەدەنی بە هەمان شێوە دەستگیرکرا، ئەمساڵ سەدان ژن لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە دەستگیرکراون و ژنان ڕۆژانە لە زیندانەکانی ئێران لە سێدارە دەدرێن هەموو ئەمانە بۆ سەرکوتکردنی ئیرادەی ژنان ئەنجام دەدرێن، وەک ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران پێویستە گوێ لە گۆرانییەکانی ئازادی بگرین کە هاوڕێکانمان لە زیندانەکاندا دەیڵێن، گوێ لە هاواری ئەو ژنانە بگرین کە کۆمەڵکوژ دەکرێن.

 

"پێویستە بە هەڵوێست و خۆڕاگریمان ببینە پێناسەی بەرخۆدان و تێکۆشان"

لە کۆتایی قسەکانیدا زەینەب خۆراسان باسی خەباتی ئازادی ژنانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کردو وتی: پێویستە بەرخۆدان و خەبات بە هەڵوێستمان پێناسە بکەین، لە ئێستاوە، لەهەموو کاتێک زیاتر ببنە وەڵامی ئازاری ژنان، هەموو ژنێک لە هەر چوار لای وڵات و دەرەوەی وڵات، لە هەموو جیهاندا، پێویستە کۆمەڵگەش بێهەڵوێست نەمێنێتەوە، پێویستە هەڵوێستی کۆمەڵگەکان ڕاپەرین و بەرەنگاربوونەوەی ئەم دڕندەییە بێت، بە دڵنیاییەوە پێویستە لە دەوری مەشخەڵی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ کۆببنەوە، بە گەرمییەکەی، ئاگرەکە بەرەو هێز دەڕوات و سیستمەکە وێران دەکات، خاوەندارێتی کولتوور و ناسنامە تەنها بەو شێوەیە مسۆگەر دەکرێت.